شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پلاندانانا عێراقێ نەخشێ یەکەیێن کارگێری یێن پارێزگه‌ها هەلەبجە پەسه‌ند کرن

وەزارەتا پلاندانانا عێراقێ نەخشێ یەکەیێن کارگێری یێن پارێزگه‌ها هەلەبجە پەسه‌ند کرن

وشه‌:

ئەمڕۆ یەكشەم محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق، رەزامەندی لەسەر دوایین نەخشەی ئیداری و شارۆكە و شارەدێ و گوندەكانی سەر بە پارێزگەی هەڵەبجە دا و پەسندی كرد، وەك هەنگاوێك بۆ تەواوكردنی رێوشوێنەكانی كردنی هەڵەبجە بە پارێزگەی 19مینی عێراق و چوارەمینی هەرێمی كوردستان.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، پەسندكردنی ئەو نەخشانە لە لایەن وەزیری پلاندانان بۆ تەواوكردنی رێوشوێنە تەكنیكییە پێویستەكان و فەراهەمكردنی رەزامەندیی پێویستە بۆ دروستكردنی پارێزگەیەكی نوێ، ئەوەش لەسەر بنەمای بڕیاری پەرلەمانی عێراق ژمارە 31 لە 2021 و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 23131 كە لە 13ی ئاداری 2023 وەرگیراوە.

بەپێی بەیاننامەكە سنووری پارێزگەی هەڵەبجە و سەنتەرەكەی كە شاری هەڵەبجەیە دیاری كرا و ژمارە 16ی لە رێنامەی یەكە ئیدارییەكانی كۆماری عێراق پێ دراوە، كە ئەو پارێزگە نوێیە لە شارۆكەیەك و چوار شارەدێ پێك هاتووە، ئەوانیش سیروان و خورماڵ و بیارە و بەمۆن، بۆیە فەرمانگەی پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانان و لەسەر بنەمای رێنوێنییەكانی وەزیری پلاندانان، پێداچوونەوە و لێوردبوونەوەی بۆ نەخشەی كۆتایی و سنووری ئیداری ئەو پارێزگەیە كردووە، بەر لە فرەوانبوونی و دوای ئەوە و چارەسەركردنی هەموو كێشەكانی.

بەپێی بەیاننامەكە تیمی پلاندانانی وەزارەتەكە ماوەی چەند مانگێك تاوتوێی ئەو دۆسیەی كردووە بۆ گونجاندنی لەگەڵ نەخشەی پێویست و دیاریكردنی سنوورەكانی، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنی پێوەندیدار لە پارێزگەی سلێمانی لەو بارەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حەفتیا داھاتی دێ باج ژ فەرمانبەران ھێتە وەگرتن

Lalish Duhok

سێ‌ كیلۆمەتر ماینە هێزێن عێراقی بگەهنە سەنتەرێ‌ فەللوجە

Lalish Duhok

مه‌كته‌با سیاسییا ئێكه‌تیێ به‌رنامه‌یێ رۆژا هاتنا ته‌رمێ مام جه‌لال راگه‌هاند

Lalish Duhok