شبكة لالش الاعلامية

“پڕۆژەیەکێ ستراتیژی يێ گەشتوگۆزارێ دێ ل زاخۆ ئێته‌ بجهئينان”

“پڕۆژەیەکێ ستراتیژی يێ گەشتوگۆزارێ دێ ل زاخۆ ئێته‌ بجهئينان”

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پڕۆژەیەکی ستراتیژی کەرتی گەشتوگوزار لە زاخۆ دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و دوای تەواوبوونی کاریگەری لەسەر گەشەی گەشتیاری دەبێت.

چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری ٢٤٦ دۆنم زەوی دروست دەکرێت و لە ٣٩٢ یەکەی گوزاری و ھۆڵی بۆنەکان و خواردنگە و کافێ و کۆرنشێک پێک دێت، لە نەورۆزی ساڵی داھاتوو قۆناغی یەکەمی تەواو دەبێت کە پێکھاتووە لە ١١٦ یەکەی گوزاری و ھۆڵی بۆنەکان و پارک و بورجی سپی لەگەڵ کۆرنیشەکەی.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ گوتی: تا ئێستا ٦٠%ی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە، تەواوی پڕۆژەکە بە ٥٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن لەلایەن کۆمپانیای ڕاست گروپ جێبەجێ دەکرێت، لەساڵی ٢٠١٦ بە چەند قۆناغێک دەست بە پڕۆژەکە کراوە.

چیا ئەمین ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: دوای تەواو بوونی پڕۆژەکە کاریگەری لەسەر ڕاکێشانی گەشتیار بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێت، چونکە دەکەوێتە بەرزاییەکانی زاخۆ و دیمەنێکی زۆر جوانی ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێشبینيا ئاواره‌بوونا دوو ملیۆن که‌سێن دى ل مووسلێ دئێته‌ كرن

Lalish Duhok

رێكخراوه‌كا چاڤدێريا هه‌لبژارتنان: مه‌ترسيا شكه‌ستنا پرۆسا هه‌لبژارتنان يا هه‌ى

Lalish Duhok

برياره‌ك ل دۆر ترومبێلێن بارهه‌لگر دهێته‌ ده‌ركرن

Lalish Duhok