رێڤه‌به‌ريا كاروبارێن شه‌هیدان: ل سنورێ شنگال 616 پێشمەرگە شەهیدبوون
خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت لە سنوری قەزای شەنگال دوای هاتنی داعش 400 هەزار هاوڵاتی ئاوارەبوون و تا ئێستاش 616 پێشمەرگە لەو سنورە شەهید بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لە سلێمانی بەبۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر کارەساتی شەنگالدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە “پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕێکخراوەکان چالاکانەتر كار بۆ شه‌نگال بكه‌ن”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەڵێن “چه‌كدارانی داعش پاش ئه‌وه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر کوردانی بێتاوانی ئێزدی له قه‌زای شه‌نگال، به كۆمه‌ڵ كۆتایی به ژیانی سه‌دان كه‌س له گه‌نجان و پیاوان هێنا، هاوكات نزیكه‌ی پێنج هه‌زار له كچان و ژنانی ڕفاند، دواتر كڕین و فرۆشتنی پێوه كردن و 400 هەزار هاوڵاتیش ئاوارەبوون و لە سەرەتای شەڕی داعشەوە تاوەكو ئێستاش زیاتر له 616 پێشمەرگە لە سنووری شنگال شەهیدبوون”.
هەروەها داوا دەکەن پاش ئازادکردنی شەنگال سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ و كاروباری ژنان و گه‌نجان، “چالاکانەتر كار بۆ ڕفێندراون و سته‌م دیده‌یی ته‌واوی خه‌ڵكی شه‌نگال بكه‌ن، كه به‌هۆی گروپە دڕنده‌و چەتەکانی داعش، توشی ئازار‌و ژان بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌ی گه‌لی كورد به دیكۆمێنت بكرێت و بۆ مێژوو بنوسرێته‌وه “.
ساڵی 2014 و دوای دوو مانگ لە کۆنترۆڵکردنی شاری موسڵ لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، ئەو رێكخراوە رێڕەوی هێرشەكانیان لە رۆژی 3ی ئابدا بەرەو شەنگال گۆڕی‌و لەماوەیەکی کەمدا کۆنترۆڵیانکرد و بەهۆیەوە هەزاران هاوڵاتی ئێزیدیی ئاوارەبوون و سەدانیشیان کۆمەڵکوژ کران. لەنێو چەکدارانی داعشدا سەدان چەکداری بەڕەگەز بیانی هەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
