ل وه‌زاره‌تا كار و كاروبارێن كۆمه‌لایه‌تی 29 هه‌زار بندیوار هاتن ئاشكه‌را كرن
باسنيوز:
پشكنه‌رى گشتیی وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/ 1/ 2017 ئاشكراى كرد، كه 29 هه‌زار و 417 مووچه‌خۆرى بندیوار له تۆڕى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و قه‌رز و خانه‌نشینی كرێكاران له ساڵى 2017 ئاشكرا كراوه.
ڕائید به‌لداوى، پشكنه‌رى گشتیی وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕای گه‌یاند: “له تۆڕى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و قه‌رز و خانه‌نشینی كار له ساڵى 2017 29 هه‌زار و 417 مووچه‌خۆرى بندیوار، ئاشكرا كران”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌و گه‌نده‌ڵییه‌دا بۆ خه‌زێنه‌ى حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه، به ده‌یان ملیار دینار مه‌زنده ده‌كرێت.
به‌پێی ڕاپۆرتى ڕێكخراوى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵتى، ساڵانه وڵاتى عێراق یه‌كێك ده‌بێت له 10 گه‌نده‌ڵترین وڵاتانى جیهان، كه به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا سه‌دان ملیار دۆلار له دواى پرۆسه‌ى ئازادی عێراقه‌وه له 2003، به‌هه‌ده‌ر دراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
