شبكة لالش الاعلامية

بەرپرسه‌كێ پارتی ل شنگالێ: پارتی دێ سەرکەفتنه‌كا بەرچاڤ ل شنگالێ بدەستڤه‌ئينت 

بەرپرسه‌كێ پارتی ل شنگالێ: پارتی دێ سەرکەفتنه‌كا بەرچاڤ ل شنگالێ بدەستڤه‌ئينت
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە شنگا پێی وایە، لیستی ١٩٧ی پارتی لە قەزای شنگال ڕکابەری نییە و لە ھەڵبژاردنی مانگی داھاتووش سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست دێنێ و دەبێتەوە بەھێزی یەکەم.

سلێمان حەسەن، بەرپرسی ناوچەی شنگالی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەسەرەتای بانگەشەی ھەڵبژاردنەوە تا ئێستا ئێمە نەگەڕاوینەتەوە شنگال، چونکە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر بارەگای پارتی لە شنگال نەماوە و تەنیا کاندیدانی ئێمە چوونەتە نێو خزم و کەسی خۆیان بۆ کۆکردنەوەی دەنگ، ئێمە چەند پێشنیارێکمان داوەتە مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا بۆ چۆنیەتی شێوازی بانگەشە لە شنگال.

بەرپرسی ناوچەی پارتی لە شنگال گوتیشی: سەرەڕای ئەوەی ئێمە چەند ساڵێکە بارەگەمان لە شنگال نییە و ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ شنگال، بەڵام دڵنیاین دەنگێکی زۆری دەنگدەرانی شنگال بۆ لیستی ١٩٧ی پارتییە، چونکە لە ھەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق پارتی توانی سێ کورسی لە شنگال مسۆگەر بکات، ئەمجارەش لە ھەڵبژاردنی مانگی داھاتوو پێشبینی دەکەین دەنگی بەرچاو بەدەست بێنین و پارتی ھەر ھێزی یەکەم بێت.

سلێمان حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێمە دڵنیاین خەڵکی شنگال پارتی تاقیکردووەتەوە و ھێزەکانی دیکەش تاقیکردووەتەوە ڕۆژی ١٨ی مانگی داھاتوو دەنگدەرانی شنگال لە نێو شنگال و دەوروبەری لەگەڵ ئاوارەکانیش بڕیاری خۆیان دەدەن کام لیست و ھێز ھەڵدەبژێرن، لە ھەڵبژاردنی ڕابردوو وێڕای ئەوەی پارتی لەناوچەکە نەبوو، بەڵام توانی متمانەی دەنگدەرانی نێو سەنتەری شنگال و ھەموو دەوروبەری بەدەست بێنێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چه‌ند شوونوارێن  مێژوویی ل میسرێ هاتنه‌ ديتن 

Lalish Duhok

پارتی جێگرێ پارێزگارێ نەینەوا وەرگرت

Lalish Duhok

ئاگر به‌ربوو نه‌خۆشخانه‌يه‌كا به‌غدا و 22زارۆكان گيانێ خۆ ژ ده‌ست دا

Lalish Duhok