شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی داخواز ل یۆنامی كر د چارەسەرکرنا کێشەيێن هەولێر و بەغدا دا ڕۆڵێ خوه‌ بگێڕت

مەسرور بارزانی داخواز ل یۆنامی كر د چارەسەرکرنا کێشەيێن هەولێر و بەغدا دا ڕۆڵێ خوه‌ بگێڕت
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوبەی لەگەڵ سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یەکگرتووەکان کۆبووەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، مەسرور بارزانی داوای کردووە یۆنامی لە چارەسەری کێشەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ رۆڵ بگێڕێت.

رۆژی شەممە، 02-12-2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە شاری دوبەی، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یەکگرتووەکان باسی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان کردووە.

بە گوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی رۆڵی یونامی و بەردەوامبوونی لە ئەرکەکانی لە پێناو سەقامگیریى ئاشتی و ئاسایشى عێراق کردووەتەوە.

چارەسەری کێشەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەشێکی دیکەی گفتۆگۆکانیان بووە بەپێی راگەیێندراوەکەی حکومەت، مەسرور بارزانی “داوای لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز کردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵی کارای خۆی لە چارەسەری کێشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بگێڕێت.”

حکومەتی هەرێمی کوردستانیش باسی لەوەشکردووە کە سەرۆکوەزیران و سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یەکگرتووەکان تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان کردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داوى زانیاری ده‌ربارەی رەوشا عەفرینێ دئێنه‌ ئاشكه‌راكرن 

Lalish Duhok

ئەمریكا ڤه‌كۆلينێ دكت ل سه‌ر كوشتنا وه‌لاتيێن سڤيل ل سووريا

Lalish Duhok

جڤاتا وەزیران هویرکارییا پارێ ڕەوانەکریێ ژلایێ حکوومەتا فیدرالی بۆ سالا 2023 بڵاڤکر

Lalish Duhok