شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی ب هەلكەفتا سالڤەگەرا سەرهلدانا گەلێ كوردستانێ پەیامەك بەلاڤكر

سەرۆك بارزانی ب هەلكەفتا سالڤەگەرا سەرهلدانا گەلێ كوردستانێ پەیامەك بەلاڤكر

K24 – هەولێر

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی راپەڕین پیرۆزبایی لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت ” پێویستە دەستكەوت و ئامانج و بەهاكانی راپەڕین بە بەرزی بمێننەوە و بپارێزرێن و بەهێزتر بكرێن. نابێ لە هیچ دۆخ و لەژێر هیچ گوشارێكدا لەیاد بكرێن و بشێوێندرێن”.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە: “راپەڕین درێژكراوەی خەباتی دەیان ساڵە و بەرهەمی خۆڕاگریی و ماندووبوون و خوێنی جەماوەر و هێزە خەباتگێڕەكانی كوردستان بوو و بووە دەستپێكێكی تازە و ئومێدێكی نوێ لە ژیانی گەلەكەماندا. خرۆشانی خەڵک دژی دامودەزگەی ستەمکار و داگیرکار پەیامێکی زۆر روون بوو کە سەرباری بەهێزیی داگیركاران، ئیرادەی ژیانی سەربەرزانە و ئازادیخوازی هەمیشە لە ناخی مرۆڤی کوردستانیدا هه‌بووه‌ و ده‌شمێنێ”.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی راپەڕین

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی راپەڕینی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەر و ئازادیخوازان و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەم.

راپەڕین درێژكراوەی خەباتی دەیان ساڵە و بەرهەمی خۆڕاگریی و ماندووبوون و خوێنی جەماوەر و هێزە خەباتگێڕەكانی كوردستان بوو و بووە دەستپێكێكی تازە و ئومێدێكی نوێ لە ژیانی گەلەكەماندا. خرۆشانی خەڵک دژی دامودەزگەی ستەمکار و داگیرکار پەیامێکی زۆر ڕوون بوو کە سەرباری بەهێزیی داگیركاران، ئیرادەی ژیانی سەربەرزانە و ئازادیخوازی هەمیشە لە ناخی مرۆڤی کوردستانیدا هه‌بووه‌ و ده‌شمێنێ.

دەستكەوتەكانی راپەڕین موڵكی گەلی كوردستان و نەوەكانی داهاتوون. لە یادی ڕاپەڕینەكەی گەلی كوردستاندا جەخت لەوە دەكەینەوە كە پێویستە دەستكەوت و ئامانج و بەهاكانی ڕاپەڕین بە بەرزی بمێننەوە و بپارێزرێن و بەهێزتر بكرێن. نابێ لە هیچ دۆخ و لەژێر هیچ گوشارێكدا لەیاد بكرێن و بشێوێندرێن.

سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ڕاپەڕین

و تێكڕای شەهیدانی رێگەی رزگاریی كوردستان

مەسعود بارزانی

5ـی ئاداری 2024

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا ناڤخۆ: پشتى 21ى نیسانێ هه‌ر چه‌كه‌كێ بێ مۆله‌ت ژ خه‌لكى بهێته‌ وه‌رگرتن، دێ ب قاچاخ هێته‌ هژمارتن

Lalish Duhok

بارزانی به‌ر ب ئورۆپا ب رێ كه‌فت

Lalish Duhok

رۆنكرنه‌ك ژ وه‌زاره‌تا دارایی

Lalish Duhok