شبكة لالش الاعلامية

پۆلیسێن فیدرالی: ب بوردۆمانا فرۆكێن شه‌رى 512 چەكدارێن داعش ل رۆژئاوڤايێ مووسلێ هاتينه‌ كوشتن

پۆلیسێن فیدرالی: ب بوردۆمانا فرۆكێن شه‌رى 512 چەكدارێن داعش ل رۆژئاوڤايێ مووسلێ هاتينه‌ كوشتن  

خەندان
فەرماندەی پۆلیسی ئیتیحادی رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژئاوای موسڵ و بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان 512 چەكداری داعش كوژران، هەروەها لەو بەشەی موسڵ 274 كیلۆمەتر دووجا خاكییان لەژێر دەستی داعش دەرهێناوە.

فەریق رائید شاكر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لە رۆژی 19ی شوباتەوە كە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشی رۆژئاوای موسڵ دەستیپێكردوە، فڕۆكە جەنگییەكان 512 چەكداری داعشی كوشتووە كە 77 قەناسیان تێدابووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، 256 ئوتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و 162 مۆتۆڕسكیلی بۆمبرێژكراوی داعشیان تەقاندوەتەوە.

هەروەها لەبەیاننامەكەی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراقدا هاتووە، هێزەكانیان كۆنتڕۆڵی 61 ناوچەیان كردوەو 274 كیلۆمەتر دوجاشیان لە خاكی موسڵ لەبەشی رۆژئاواوە كۆنتڕۆڵكردوەتەوە.

لەبارەی هاوڵاتیانی مەدەنییەوە، فەریق رائید شاكر جەودەت رایگەیاندووە، توانیویانە 260 هەزار هاوڵاتی لەدەست داعش ئازاد بكەن و 12 هەزاری دیكەش بگەڕێننەوە ماڵەكانی خۆیان.

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ لە ڕۆژی 17ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو دەستی پێكرد و لە ماوەی نزیكەی 100 رۆژدا هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان دەوروبەری موسڵ و بەشی رۆژهەڵاتی شارەكەیان كۆنترۆڵكردەوە. 

دوای ماوەیەك وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەكە، لە 17ی شوباتی ئەمساڵیشدا هێرشەكان بۆ بەشی رۆژئاوا دەستیپێكرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا ساخله‌ميێ: هه‌تا نهۆ كه‌س لسه‌ر جگاره‌كێشانێ ل جيێن گشتی نه‌هاتيه‌ سزادان 

Lalish Duhok

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكوه‌زیرێ ئیراقێ دوپاتى ل سه‌ر بجهئینانا رێككه‌فتنا هنارتنا په‌ترۆلا هه‌رێمێ كرن

Lalish Duhok

وەزیرێ دەرڤه‌يێ ئەمریکا پەیوەندی ب سەرۆك بارزانی کر

Lalish Duhok