گه‌نجه‌كێ كورد ترومبێله‌ك دروستكر
باسنيۆز:
گه‌نجێكی دانیشتووی قه‌زای كفری، له پارچه‌ی ئۆتۆمبێلی كۆن و ماتۆڕسكیل ئۆتۆمبێلێك دروست ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێ، كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی دیكه‌ی له خه‌یاڵدایه، گه‌ر بێت و حكوومه‌ت هاوكاریی بكات، به ماوه‌یه‌كی كه‌م شتی زۆر سه‌رنجڕاكێش دروست ده‌كات كه ده‌توانرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
بێستوون محه‌مه‌د /ته‌مه‌ن 21 ساڵ/، خوێندكاری زمانی ئینگلیزی له كۆلێژی ئه‌هلیی خانه‌قین، له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه به (باس)ی راگه‌یاند: “پێشتر فڕۆكه‌یه‌كم دروست كردووه و بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار به مه‌به‌ستی فڕین پێویستم به ئۆتۆمبێل ده‌بوو. جا بۆ ئه‌وه‌ی به تێچوونێكی كه‌متر كاره‌كه‌م بكه‌م، بیرم له دروستكردنی ئه‌م ئۆتۆمبێله كرده‌وه، كه هه‌م بۆ گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌م و هه‌م بۆ كاری ئاساییش به‌كاری ده‌هێنم، چونكه ئۆتۆمبێلی دیكه‌م نییه له ماڵه‌وه، بۆیه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ساده دروستم كردووه و گرنگیم به دیزاینه‌كه‌ی نه‌داوه”.
له‌باره‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ش كه له دروستكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا به‌كاری هێناون روونی كرده‌وه: “ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له دروستكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌مدا به‌كارم هێناون له هه‌موو شوێنێك ده‌ست ده‌كه‌ون، چونكه له پارچه‌ی كۆنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل دروستم كردووه و هه‌ندێكیان له ناوچه پیشه‌سازییه‌كاندا فڕێ دراون و من جارێكی تر به‌كارم هێناونه‌ته‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتی: “له‌به‌رئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای كاره‌كه‌مدا هیچ زانیارییه‌كم له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل نه‌بووه و پاره‌ی پێویستیشم له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه، نزیكه‌ی ساڵێك به دروستكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه سه‌رقاڵ بووم، به‌ڵام كۆی ئه‌و رۆژانه‌ی كه كارم تێیدا كردووه نزیكه‌ی 2 مانگ ده‌بێت و كه‌سیش هاوكارم نه‌بووه، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوون رۆژێك بتوانم لێی بخوڕم”.
بێستوون له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه ئاشكرای كرد: “ئۆتۆمبێله‌كه گێڕ ته‌رحه، به‌ڵام ئاسانتر له گێڕ ته‌رح به‌كار ده‌هێنرێت و ته‌نیا به جووڵاندنی بۆ پێش و پاش كار ده‌كات، بزوێنه‌ری پێنج گێڕی ماتۆڕ (200CC)م بۆ به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی تێچوویه‌كی كه‌مترم له‌سه‌ر بكه‌وێت له ڕووی به‌نزین و خراپبوونه‌وه و هه‌موو پێداویستییه‌كانیشی له دوكانی ماتۆڕسكیله‌كان ده‌ست ده‌كه‌ون، پاش ته‌واوكردنی بۆ تێستكردن توانیم دووریی 30 كیلۆمه‌تری پێ ببڕم به خێرایی 70 ـ 75 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا و به كه‌متر له دوو لیتر به‌نزین”.
له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه گوتی: “كه‌سوكاره‌كه‌م هه‌میشه داوایان لێ ده‌كردم زیاتر سه‌رقاڵی خوێندنه‌كه‌م بم و ده‌ستبه‌رداری ئامانجه‌كانم بم و ده‌یانگوت بۆ ئه‌م كارانه پێویسته حكوومه‌ت هاوكار بێت نه‌ك به پاره‌ی كرێكاری ئه‌نجامی بده‌یت، به‌ڵام من هه‌ر به‌رده‌وام بووم، ده‌وروبه‌ره‌كه‌شم به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی لێیان ده‌ڕوانیم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ كه‌س، وێڕای ده‌ستخۆشی و هاندان، ئاسانكارییان بۆ كردووم”.
ئه‌و خوێندكاره ئه‌وه‌شی گوت: “فڕۆكه‌كه‌شم ئێستا ئاماده‌یه بۆ فڕین و له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تدام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌كاری بهێنم”.
محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: “كۆمه‌ڵێ پرۆژه‌ی دیكه‌م له خه‌یاڵدایه، گه‌ر بێت و حكوومه‌ت هاوكارم بێت له دابینكردنی كه‌ره‌سته و دارایی، ده‌توانم له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دروستیان بكه‌م و سوودیان لێ وه‌ربگیرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
