شبكة لالش الاعلامية

ژنه‌كا هەلەبجەیی 5 ساله‌ هۆستايا كەبابايه‌

ژنه‌كا هەلەبجەیی 5 ساله‌ هۆستايا كەبابايه‌

باسنيۆز:f843e0e781d8066f3bffc2a261ee8042_l

لە گوندێكی هەڵەبجە، ئافرەتێكی هەڵەبجەیی كەبابخانەیەك دەكاتەوە ، سەرەڕای میوانی ئاسایی، چەندین بەرپرسی حزبی و حوكمی و نوینەری وڵاتان لەلای كەبابیان خواردووە.

ڕووناك فەرەج ڕەحمان ، ئەو ئافرەتەی هەڵەبجەییەیه‌ ، لە ساڵی 1969 لە شاره‌دێی بیارەی هەورامان لە دایكبووە ، ماوەی 5 ساڵ لە وڵاتی سووید ژیاوە ، لە ساڵی 2012 وە لە گوندی خەرپانی سەر بە هەڵەبجە كەبابخانەیەكی داناوە و بووە بە وەستای كەباب.

ڕووناك فەرەج ، لە بارەی دانانی كەبابخانەكەیەوە بۆ(باسینوز) دەڵێ‌: “دوای ئەوەی لە سووید گەڕامەوە ، بە هاوكاری هاوسەرەكەم ئەم كەبابخانەیەم كردووە و لەوكاتەوە هەتا ئێستە بەبەردەوامی تێیدا كاردەكەم ، ڕۆژانەش خەڵكێكی زۆر لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان سەردانی ئێرە دەكەن”.

وەك ڕوناك باسی دەكات ، لەسەرەتا دانانی كەبابخانەكەیدا لەلایەن هەندێ‌ خەڵكی ناوچەكەوە توانجی لێدراوە و زیاتر لە 53 واژووشیان لەسەر كۆكردووەتەوە تا كەبابخانەكەی دابخات ، چونكە پێیان وابووە نابێ‌ ژن لە ناو كۆمەڵگەدا كاربكات ، بەڵام ئەو گوێی پێنەداون و لەكارەكەی بەردەوام بووە.

وەستا ڕووناك دەشڵێ‌: “جگە خۆم ، 7 گەنج و 6 ژنی تر لە كەبابخانەكەمدا كاردەكەن، جگە وەرزی زستانیش سەرجەم وەرزەكانی تر بەیانی هەتا شەو دەرگای كەبابخانەكەم بەڕووی گەشتیاراندا كراوەیە و خەڵكی بەبەردەوامی بەمەبەستی نانخواردن دێنە سەردانی”.

بە گوتەی ڕووناك ، جگە لە میوانی ئاسایی ، زۆربەی نوێنەر و كونسووڵەكانی ناو كوردستان و وەزیر و پەرلەمانتار لەگەڵ كەسایەتی تری وەك (فوئاد مەعسوومی سەرۆك كۆماری عیراق ، یوسف محەمەد ، نەوشیروان مستەفای ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گوڕان ، چونه‌ته‌ سەردانی و وێرای دەستخۆشی كەبابیشیان لەلای خواردووە.

گوتیشی:”پێم خۆشە ژنانی كورد كاربكەن ، چونكە لە هەر كۆمەڵگەیەكدا ژن كاربكات ئەو كۆمەڵگەیە سەركەوتوو دەبێ‌ ، بەڵام بەڕاستی هەندێ‌ لە ژنان زۆر سـستن ، پێویستە لەم قۆناغەدا بیربكەنەوە ، چونكە دەتوانن كاریگەریی باشیان لەسەر گۆمەڵكە هەبێت”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نابیت هه‌موو كه‌سان ژ خوه‌ رازى كه‌ین

Lalish Duhok

ئێدى بۆ نڤيسينێ مالئاڤايێ ل كیبۆردى بكە

Lalish Duhok

کێم ڤه‌خوارنا ئاڤێ چەندین گهۆرينێن جەستەیی و دەروونی دروست دکت

Lalish Duhok