چیرۆكا وى فیلێ هاتيه سێداره‌دان
باسنيۆز:
فیلێكی ئاسیایی به‌ناوی مێری له ساڵی 1916دا به تاوانی كوشتن، سزای سێداره‌ی بۆ بڕایه‌وه. ئه‌و فیله كَێشی 5 تۆن بوو و له سێركێكدا به‌ناوی Sparks World Famous Shows نمایشی پێشكێش به بینه‌ران ده‌كرد. مێری تاكه فیلێكه كه له مێژوودا له‌سێداره درابێ.
چیرۆكی له‌سێداره‌دانی ئه‌م فیله به هاتنه سه‌ر كاری كه‌سێك به‌ناوی راد ئهلدرهیج ده‌ستی پێ كرد. راد كه‌سێك بوو كه هیچ پێشینه‌ی كاركردنی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان نه‌بوو و پێشتر وه‌ك چایچی و پاككه‌ره‌وه‌ی شوێنه‌كان كاری ده‌كرد، به‌ڵام به هۆكارێكی نه‌زانراو ده‌بێت به ڕاوێژكاری به‌ڕێوه‌به‌ری مێری له سێركهكهدا.
له رۆژی 12 ئه‌یلوولی ساڵی 1916دا، راد ئهلدهریج بڕیار ده‌دات مێری بباته سه‌ر چۆمێك تا هه‌م له چۆمهكه ئاو بخواته‌وه و هه‌م خۆی كه‌مێك له ئاوه‌كه‌دا مه‌له بكا. له‌سه‌ر رێگه‌دا مێری خۆی خوار ده‌كاته‌وه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی قاشه شووتییه‌ك كه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتبوو بۆ ئه‌وه‌ی بیخوا، به‌ڵام ئهلدهریج تاقه‌تی راوه‌ستانی نابێ و به گۆچانه‌كه‌ی به توندی چه‌ند لێدانێك له پشت گوێی مێری ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێ بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی ئهلدهریج، مێری زۆر تووڕه ده‌كا و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌تا ئهلدهریج فرێ بداته ناو ئاوه‌كه و پاشان قاچی بخاته سه‌ر سه‌ری. به‌م شێوه‌یه فیله تووڕه‌كه ئهلدهریجی كوشت.
چیرۆكی مه‌رگی ئهلدهریج له‌ژێر پێی مێری، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی زۆر تووڕه كردبوو و هه‌روه‌ها بینه‌ره‌كانی سێركهكهش، سێركهكهیان بایكۆت كردبوو به بۆنه‌ی مێرییه‌وه. خه‌ڵك له كۆڵانه‌كاندا هاواریان ده‌كرد كه ده‌بێ مێری بكوژن! ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س به چه‌كه‌كانیان گولله‌یان له مێری گرتبوو، به‌ڵام گولله‌كانیان هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له سه‌ر له‌شی فیله 5 تۆنییهكه نه‌ببوو. بۆیه خه‌ڵك له ناو شه‌قامه‌كاندا به‌رده‌وام بوون له هاواركردن و دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌بێ مێری بكوژرێ و رێگه‌یان نه‌ده‌دا سێركه‌كه نمایش پێشكێش بكا.
خاوه‌نی سێركه‌كه، چاڕڵی ئێسپاركێز كه له ڕاده‌به‌ده‌ر ئاژه‌ڵه‌كانی خۆش ده‌ویست و زۆر هه‌وڵی پاراستنی مێریی دا، به‌ڵام سه‌ره‌نجام بۆ رزگاركردنی سێركهكهی، ناچار بوو داخوازیی خه‌ڵك بۆ كوشتنی مێری جێبه‌جێ بكات. به‌ڵام كێشه ئه‌وه‌بوو رێگه‌ی زۆر و چه‌كی قورس بۆ كوشتنی مێری بوونی نه‌بوو، ته‌نانه‌ت هێڵی كاره‌باش له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بوو كه بتوانێ فیلێكی 5 تۆنی بكوژێ. له كۆتاییدا خه‌ڵكه‌كه بڕیاریان دا به جهرهسهقیلێك كه بۆ هه‌ڵگرتنی ژووری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له ناوچه‌كه‌دا بوو، بهێنن و مێری پێ له‌سێداره بده‌ن.
له رۆژی 13 ی ئه‌یلوولی 1916دا، له شاری ئێروین ته‌نسی ئه‌مه‌ریكادا به به‌شداریی زیاتر له 2500 كه‌س، فیله‌كه له‌سێداره درا.
جاری یه‌كه‌م زنجیری جهرهسهقیلهكه پسا و مێری كه‌وته سه‌ر زه‌وی و ڕانێكی شكا، به‌ڵام بۆ جاری دووه‌م كه له‌سێداره درایه‌وه، مێری بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی داخست. لاشه‌ی فیله‌كه به ماوه‌ی نیو سه‌عات له‌سه‌ر جهرهسهقیلهكه راگیرا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دڵنیا بن له مردنی مێری و پاشان هه‌ر له هه‌مان شوێن هاته ناشتن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
