شبكة لالش الاعلامية

بەشه‌ك ژ سابوون و کرێمان دبنە ئه‌گه‌رێ نەزۆکى يا زه‌لامان 

بەشه‌ك ژ سابوون و کرێمان دبنە ئه‌گه‌رێ نەزۆکى يا زه‌لامان 

رووداو-سلێمانی

ئەو پیاوانەی بەهۆی سابوون، کرێم، جێڵ و کەرەسەتەکانی دیکەی جوانکارییەوە رووبەڕووی ماددەی پارابین دەبنەوە، ئاستی هۆرمۆنی نێرینەیان کەمترە و تۆوی شێواویان زیاترە، توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە.

توێژینەوەکە لە نێوەندێکی چارەسەری نەزۆکی لە پۆڵەندا لەسەر 315 پیاو ئەنجامدراوە، تاکو لەو هۆکارانە بکۆڵدرێتەوە کە بووەتەهۆی نەزۆکییان.

نموونەی میز، لیک، خوێن و تۆوای بەشداران وەرگیراوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەنجام و پەیوەندی نێوانیان کراوە.

لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو پیاوانەی ماددەی پارابین لە میزیاندا زیاترە، رێژەیەکی زیاتر لە تۆوی ناتەواویان هەیە، کە هۆکارێکی بەرچاوی نەزۆکییە.

رێژەی بەرزی ئەو ماددە کیمیاییە، کە پێکهاتەی ژمارەیەکی بەرچاوی سابوون و کرێم و کەرەستە هاوشێوەکانی جوانکارییە، پەیوەندی هەبووە لەگەڵ تێکچوونی DNAی تۆوەکان و خاو و خلیچکی تۆوەکان. خاو و خلیچکیی تۆوەکان وادەکات بە ئاسانی ئەو رێگایە نەبڕن کە دەیانگەیێنێتە هێلکە بە مەبەستی پیتاندنی.

جوانا جۆریفیتز، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە لە ئەنستیتۆی پزیشکیی پیشەیی نۆفەر لە شاری دۆڵزی پۆڵۆنیا، دەڵێ “تێبینی کاریگەریی ماددەی پارابین-مان کرد لەسەر کواڵیتی تۆوی پیاوان”.

توێژەرە پۆڵۆنییەکان دەڵێن توێژینەوەکانی پێشوو دەریانخستووە پارابین هاوشێوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجینی مێینە لە جەستەدا کاردەکا و کاریگەریی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆنی نێرینە کەمدەکاتەوە.

توێژەران رێنمایی پیاوان دەکەن کاتێک سابوون ،کرێم، جێل و کەرەستە هاوشێوەکان دەکڕن سەرنج بدەنە سەر پێکهاتەکەیان و دڵنیاببنەوە کە پارابین لە پێکهاتەیاندا نییە.

پارابین وەک ماددەی پارێزەر لە چەندین ماددە و کەرەستەی جوانکاریدا بەکاردێت؛ وەکوو: سابوون، کرێم، جێڵ و ماددەکانی دیکەی ئارایشت. هەندێکجار چەند جۆرێک پارابین دەکرێنە هەمان بەرهەم بۆ زیاترکردنی کاراییەکەیان.

توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستی (Journal of Occupational and Environmental Medicine) بڵاوبووەتەوە و ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەیپێکردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

د 46 سالێن بۆری دا 60% گیانەوەر ژناڤ چووینە

Lalish Duhok

ئاسایشێ ده‌ست ب سه‌ر گۆژمێ 147000 هزار دولارێن ساخته‌دا گرت

Lalish Duhok

بۆ چارەسەريا هەموو کێشێن پرچێ ڤێ شامپۆیێ بكاربينه‌

Lalish Duhok