ئه‌ركه لسه‌رته ڤان تشتان فێری زارۆكێ خۆ بكه‌ى
وشه
دایكایه‌تی و باوكایه‌تی نه ئه‌سته‌مه كه لێی بترسیت، نه ئه‌وه‌نده‌ش ئاسانه هه‌ر ساڵه و منداڵێكی نوێ بخه‌یته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی له به‌خێوكردنی منداڵدا گرنگه ته‌نیا گۆڕینی به‌رگ و تێركردنی گه‌ده‌ی نییه، ده‌بێت له‌وانه زیاتر گرنگی به شێوازی په‌روه‌رده كردنه‌كه‌ی بده‌یت.
هه‌موو دایك و باوكێك حه‌ز ده‌كه‌ن منداڵه‌كه‌یان زیره‌ك، ئاقڵ، به ڕه‌وشت، میهره‌بان و خۆشه‌ویست بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، به‌ڵام دروستكردنی ئه‌م شتانه له‌سه‌ر شێوازی په‌روه‌رده‌كردنه‌كه‌ی خۆیان به‌نده، بۆ دروستكردنی ئه‌مانه‌ش له ناخی منداڵه‌كاندا، ده‌بێت هه‌ر یه‌كێك له‌م شتانه‌یان هه‌ر له منداڵییه‌وه فێر بكرێت:
_ ڕێزگرتن: كاتێك فێری ڕێزگرتنی ده‌كه‌یت، پێویسته له‌سه‌رت فێری ئه‌وه‌شی بكه‌یت ده‌بێت ڕێز له دوور و نزیك، گه‌وره و بچووك، نێر و مێ بگرێت، به بێ هیچ جیاوازییه‌ك.
_ تێگه‌یشتن: كاتێك شتێكی پێ ده‌ڵێیت یان وانه‌یه‌كی قوتابخانه‌ی پێ ده‌ڵێیته‌وه، ده‌بێت زۆر دڵنیا بیته‌وه له‌وه‌ی تێگه‌یشتووه، فێری بكه چۆن له شته‌كان تێ بگات.
_ هاوڕێیه‌تی بكه: بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا چاونه‌ترس و قسه‌زان بێت، هه‌میشه له كاره ساده‌كانی ژیانتدا ڕاوێژی پێ بكه، وه‌ك هاوڕێیه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه، تا بتوانێت باوه‌ڕی به خۆی هه‌بێت.
_ پرسیاركردن: فێری ئه‌وه‌ی بكه كاتێك له شتێك تێناگات، بۆی هه‌یه پرسیار بكات نه‌ك بێ ده‌نگ دا‌نیشێت، چونكه ئه‌م پرسیار نه‌كردنه‌ی له قوتابخانه به‌رده‌وام ده‌بێت و تووشی نه‌زانیی ده‌كات، پێی بڵێ مه‌رج نییه ئه‌وانه‌ی پرسیار ناكه‌ن تێگه‌یشتوون، له‌وانه‌یه ئه‌وان شه‌رم بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه تۆ له جیاتی هه‌موویان پرسیار بكه با باشتر له شته‌كان تێبگه‌یت.
_ نه‌خێر: با هه‌رگیز به نه‌خێر وه‌ڵامی هیچ داوایه‌كی له خۆی گه‌وره‌تر نه‌داته‌وه، چونكه تا گه‌وره‌یی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ناشیرینی ده‌كات.
سه‌رچاوه/سه‌یده‌تی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
