مێسی باشترین یاریزانێ جیهانێ يه
رووداوی وه‌رزشی ـ DW
سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی The bestی فیفا بۆ باشترین یاریزانی جیهان له ساڵی 2016 له‌لایه‌ن كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانی، یاریزانانی خولی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا (بۆندسلیگا) پێیانوایه هێشتا لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی باشترین یاریزانی جیهانه، نه‌ك رۆناڵدۆ.
گۆڤاری كیكه‌ری ئه‌ڵمانی راپرسییه‌كی بۆ یاریزانانی بۆندسلیگا ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین یاریزانی ئێستای جیهان ده‌ستنیشان بكه‌ن، كه تێیدا 238 یاریزان ده‌نگی خۆیان داوه. به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپرسییه 43.3%ی ئه‌و یاریزانانه‌ی له خولی ئه‌ڵمانیا یاریده‌كه‌ن پێیانوایه مێسی باشترین یاریزانی جیهانه. 36.6%ش رۆناڵدۆیان به‌لایه‌وه باشترین یاریزانى جیهانه، پله‌ی سێیه‌میش به‌ر ئه‌نتوان گریزمانی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كه‌وتووه، كه 5.5%ی یاریزانانی بۆندسلیگا ده‌نگیان به‌و داوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپرسییه‌ی گۆڤاره ئه‌ڵمانییه‌كه، تۆنی كرۆسی یاریزانی ئه‌ڵمانی یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانی به كۆكردنه‌وه‌ی 2.1%ی ده‌نگه‌كان چواره‌م باشترین یاریزانی ئێستای جیهانه.
هه‌روه‌ها هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپرسییه، 30.7%ی یاریزانانی بۆندسلیگا یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی به به‌هێزترین پاڵێوراوی بردنه‌وه‌ی نازناوى ئه‌مساڵی چامپیۆنسلیگ ده‌زانن، له‌دوای ئه‌ویش یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانی دێت به كۆی 27.7%ی ده‌نگه‌كان، پله‌ی سێیه‌میش بۆ یانه‌ى بارین میونشن بوو به به‌ده‌ستهێنانی 22.3%ی ده‌نگی ئه‌و یاریزانانه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
