شبكة لالش الاعلامية

دناڤ خودانێن ڤان پیشان دا زۆرترین رێژا خۆكوشتنێ هەیە

دناڤ خودانێن ڤان پیشان دا زۆرترین رێژا خۆكوشتنێ هەیە

باسنيۆز:

لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی بەریتانی نوێدا، لیستێكی ناوی ئەو پیشانە دەخرێتەڕوو، كە زۆرترین ڕێژەی خۆكوشتنیان لەناودا هەیە.

لە لێكۆڵینەوە شیكارییە بەریتانییەكەی لەلایەن ناوەندی نیشتمانیی بەریتانیا بۆ ئامار ئەنجام دراوە، هاتووە كە ڕێژەی ئەو ئافرەتانەی وەك برینپێچ لە بەریتانیا كار دەكەن و خۆیان دەكوژن، 23٪ زیاترە لە ڕێژەی ئاسایی خۆكوشتنی هەر ژنێك لە وڵاتەكەدا.

هەروەها مامۆستایانی قۆناخی سەرەتایی ڕێژەی خۆكوشتنیان 42٪ زیاترە لە ڕێژەی خۆكوشتنی گشتیی ژنانی بەریتانیا.

ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە، كە لەلایەن رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە كە ئەوان لە پێناو چارەسەری و كەمكردنەوەی دیاردەكە لێكۆڵینەوەكەیان ئەنجام داوە.

هەروەها تیایدا هاتووە ئەو ژنانەی لەبواری كولتووری و راگەیاندندا كار دەكەن، بەڕێژەی 69٪ كەمتر لە ڕێژەی ئاسایی خۆكوشتنی ژنانی وڵاتەكە ڕووبەڕووی خۆكوشتن دەبنەوە.

بۆ پیاوانیش، ئەو كرێكارانەی ناشارەزان سێ هێندەی ڕێژەی ئاسایی خۆكوشتنی پیاوان، ڕووبەڕووی خۆكوشتن بوونەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رشتنا فرمێسکا ل مرۆڤى دا ئه‌ڤ کاریگەريه‌ هەیە!

Lalish Duhok

مفايێن ماستى بۆ پيستى

Lalish Duhok

نەخۆشێن شەكرێ ساڤارێ بخۆن ؟

Lalish Duhok