شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا تەندروستی:ئێدى مۆلەت ب دانانا نێرگەلێ ل جهێن گشتى نائێته‌ دان

وەزارەتا تەندروستی:ئێدى مۆلەت ب دانانا نێرگەلێ ل جهێن گشتى نائێته‌ دان  

رووداو-سلێمانی

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردەدات چیدیکە مۆڵەت نەدرێ بە دانانی نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی کوردستان دەکەن.

بەپێی راگەیێندراوێکی نوێی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە (رووداو) بەدواداچوونی بۆ کردووە، لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە 26ی ئاداری ئەنجوومەنی وەزارەتەکەدا بڕیاردراوە چیدیکە مۆڵەت نەدرێتە ئەو شوێنە گشتییانەی بۆ کێشآنی نێرگەلە دەکرێنەوە.

دکتۆر خاڵس قادر، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی، بە (رووداو)ی راگەیاند بڕگەیەک لە بڕیارە نوێیەکە تایبەتە بەو شوێنانەی پێشووتر مۆڵەتیان وەرگرتووە “جگە لە مۆڵەت نەدان بە شوێنە نوێیەکان، بڕیارمان دا مۆڵەتە کۆنەکانیش نوێ نەکرێنەوە تاکو دوابڕیار لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەدرێ بۆ قەدەخەکردنیان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کرێمێن زارۆكان بۆ پێستێ دانعه‌مران گونجاى ترن

Lalish Duhok

مفايێنخوارنا ماستى

Lalish Duhok

دڤێت جلكێن كەلتۆری نێنە ژبیركرن

Lalish Duhok