زانایه‌كێ گه‌ردوونناسيێ بریتانی: ڤه‌كۆلينا من سه‌لمانديه خودێ گه‌ردوون ئافرانديه
K24 – هه‌ولێر:
زانای گه‌ردوونناسی به‌ریتانی مارتن جون ریس, دوای زنجیره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی بواری گه‌ردوونناسی, به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه، كه گه‌ردوون له نه‌بوونه‌وه نه‌هاتووه و به‌دیهێنه‌رێكی راسته‌قینه ئه‌فراندوویه‌تی.
ریس، كه پێشتر بڕوای به خودا نه‌بووه و خۆی به دیندار هه‌ژمار نه‌كردووه، دوای زنجیره‌یه‌ك توێژینه‌وه و داهێنانی زانستی به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه, كه خودا به‌دیهێنه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌ردوونه و داواشیكردووه, زانست و ده‌زگا ئاینییه‌كان له بری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یه‌كدی به‌یه‌كه‌وه بسازێن.
پێشتر ئه‌ناتولی ئاكیموڤ، به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگه‌ی فیزیای تیۆری و پراكتیكی رووسیایی له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، زۆرینه‌ی زانا به‌ناوبانگه‌كانی بواری گه‌ردوونناسی به درێژایی مێژوو گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی خودا گه‌ردوونی ئافراندووه. ئاماژه‌شی به هاوكاری به‌تینی نێوان كڵێسه و زانست له سه‌رده‌می ئیسحاق نیوتن كردووه و زۆرێك له دۆزینه‌وه زانستییه‌كانیشی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ بنه‌ما ئاینییه‌كان.
وه‌ك له وێكپیدیادا له باره‌ی مارتن ریسه‌وه هاتووه، ناوبراو له 23ی حوزه‌یرانی 1942 له به‌ریتانیا له‌دایكبووه و بووه‌ته زانایه‌كی ناوداری بواری گه‌ردوونناسی و فیزیای فه‌له‌كی و له 1995ه‌وه یه‌كێكه له زانایانی پاشایه‌تی به‌ریتانیا و ماسته‌ری له زانكۆی كامیریج به‌ده‌ستهێناوه و له نێوان ساڵانی 2005 تا 2010 سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پاشایه‌تی بۆ توێژینه‌وه فه‌له‌كییه‌كان بووه.
ناوبراو له ماوه‌ی ژیانی زانستیی خۆیدا، چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌هاداری پێبه‌خشراوه، له‌وانه: خه‌ڵاتی ئیسحاق نیوتن (2012)، مه‌دالیای ئاڵتوونی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كی پاشایه‌تی به‌ریتانیا (1987)، خه‌ڵاتی ئه‌لبێرت ئه‌ینشتاینی جیهانی بۆ زانست، خه‌ڵاتی بلزان، خه‌ڵاتی تمبلتۆن.
سه‌رچاوه: RT، riafan.ru، وێكپیدیا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
