شبكة لالش الاعلامية

بۆ توشبوويێن شەکرێ ڤى جۆرێ ماسی بخۆن

بۆ توشبوويێن شەکرێ ڤى جۆرێ ماسی بخۆن
SNN:

توێژینەوەیەکی کەنەدی نوێ دەریخستوە کەخواردنی ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ ھاوکارە لەنوێبونەوەی دەمارەکانی توشبوانی نەخۆشیی شەکرە لەجۆری یەکەم.
توێژینەوەکەی ناوەندی (کرمبیل) بۆ زانستی دەماری لەشاری تۆرنتۆ لەکەنەدا کەلەگۆڤاری پزیشکی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ زانستی دەمارناسی بڵاوبۆتەوە، و لەسەر ٤٠ کەس لەتوشبوی نەخۆشی شەکرە ئەنجامدرااوە دەریخستوە کەئۆمیگا ٣ کاریگەری ھەیە لەسەر سستمی دەمارییان.
توێژەران رایانگەیاندوە ئەو نەخۆشانەی ١٢ مانگ ئۆمیگا ٣ یان بەکارھێناوە بەرێژەی دووجار لەرۆژێکدا، درێژی ریشاڵی دەماریی تۆڕی چاویان زیادی کردوە.
لەوبارەیەوە دکتۆر ئیڤان لۆریس کەسەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە رایگەیاندوە ئەمە ھەنگاوێکی زۆر گرنگە بەرەو چارەسەری ئەو کەسانەی کەگرفتی تێکچونی دەماری یان ھەیە بەھۆی نەخۆشی شەکرەوە.
جێی باسە ئۆمیگا ٣ لەنێو ماسی چەوری وەک سەلەمۆن و تونە و ماکریل و سەردین و زەیتی ماسیدا ھەیە ھاوکات لەنێو کەبسولیشدا دەست دەکەوێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مۆزەخانا لۆڤەر شارستانییەتا جیھانێ کۆمکريه‌ 

Lalish Duhok

نۆشداره‌ك :كێم نڤستنێ ئەڤ زیانە بۆ مرۆڤى هەنە

Lalish Duhok

كاریگه‌ريا كێشانا جگارێ لسه‌ر پێستى

Lalish Duhok