شبكة لالش الاعلامية

ژ ئاسمانى چەندەها ڤایرۆس دبارنە سەر ئه‌ردى 

ژ ئاسمانى چەندەها ڤایرۆس دبارنە سەر ئه‌ردى 

رووداو-سلێمانی

ژمارەیەکی سەرسوڕهێنەر لەڤایرۆس لە چواردەوری هەوای زەویدا لە جێگۆڕکێدان، توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێ ژمارەیەکی ئێجگار زۆریان وەکوو باران بەسەر ناوچە جیاوازەکانی زەویدا دەبارێن.

توێژینەوەکە بۆ یەکەمجار ژمارەی ئەو ڤایرۆسانە دەخەمڵێنێت کە لە زەوییەوە روودەکەنە چینە بەرزەکانی هەوا (ترۆپۆسفیر) و دواتر روودەکەنەوە ناوچە جیاوازەکانی جیهان.

توێژەرەکان دەڵێن بۆ هەر مەترێکی چوارگۆشە لە ئاسمانەوە، رۆژانە 800 ملیۆن ڤایرۆس روودەکەنەوە زەوی، ئەگەر کەنەدا بە نموونە وەربگیرێ، ئەوە بە تێکڕا هەر هاووڵاتییەک رۆژانە 25 ڤایرۆسی ئاسمانی بەردەکەوێت!

پێشووتر تێبینیکرابوو ڤایرۆسی هاوشێوە لە ژینگەگەلی ئێجگار جیاوازی زەوی دەبینرێن، ئێستا دەرکەوتووە هۆکارەکە ئەو دابارینەی ڤایرۆسەکانە لە ئاسمانەوە بۆ ناوچە جیاوازەکانی زەوی.

گەرد و تۆزی گەردەلوولەکان و پرژەی زەریا و دەریا و تاڤگەکان رۆژانە چەندین ڤایرۆس دەگەیێننە بەرگەهەوای زەوی، ئەو ڤایرۆسانە بە ئاسانی خۆیان بە تەنە هەڵواسراوەکانی بەرگەهەوای زەویدا هەڵدەواسن و بە دووریی هەزاران کیلۆمتر لەو بەرگەهەوایەدا دەجووڵێن بەرلەوەی دووبارە بەهۆی باران و گەدەلوولەوە رووبکەنەوە ناوچەکانی دیکەی زەوی.

واتە ئەگەری هەیە ڤایرۆسێک کە پێشووتر لە کیشوەرێک بووە و چووەتە ئاسمان، دواتر لە کیشوەرێکی دیکە خۆی ببینێتەوە.

بەکتریاکانیش هەمان جموجووڵی کیشوەربڕدەکەن بە هەمان رێوشوێن، بەڵام بە ژمارەیەکی کەمتر لە ڤایرۆسەکان.

توێژەران لە کەنەدا، ئیسپانیا و ئەمریکاوە بوون و ئەنجامی توێژینەوەکەیان لە جۆرناڵی زانستی “International Society for Microbial Ecology Journal” بڵاوکردووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جوانترین كچا جیهانێ هاته‌ دیاركرن

Lalish Duhok

باندۆرا بەرێخوەدانا تەلەڤزیۆنێ ل سەر زەلامی

Lalish Duhok

تابلۆیەكا پیکاسۆ کو ل عێراقێ هاتبوو دزين ل توركیا هاته‌ ديتن

Lalish Duhok