شبكة لالش الاعلامية

چینی دچنە سەر هه‌يڤێ

چینی دچنە سەر هه‌يڤێ

خەندان- رۆژ دانا

شارەزایانی وڵاتی چین پلانیان داناوە بۆ ناردنی یەکەم لێکۆڵەر لەسەر بەشە تاریکەکەی مانگ، ئەو کارەشیان بەنیازن لە ساڵی 2018 ئەنجام بدەن و وەک رووداوێکی گرنگ تەماشا دەکرێت.

خەڵکی چین بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لەو پلانەی وڵاتەکەیان دەکەن و دەیانەوێت ببن بە دووەم نەتەوەی سەرزەوی ئاسمانەوان بنێرنە سەر بۆشایی مانگ.

لە 2003دا چین بوو بە سێەم وڵات بە رۆکێتی تایبەتی خۆی پیاوێک بنێرێت بۆ بۆشایی ئاسمان لە دوای یەکێتی سۆڤیەت جاران و ئەمەریکا.

شارەزایانی ئەو وڵاتە دەستیان کردووە بە قسەکردن لەسەر پلانەکەیان بۆ گەڕان لەسەر مانگ، لە کۆتایی 2013دا Jade Rabbit rover  وە Chang‌e-3 craft کۆتاییان هێنا بەیەکەم نیشتنەوەی سەلامەتی لە ساڵی 1976دا.

دەزگای هەواڵی خینهو رایگەیاند کە یانگ لیوی جێگری بەڕێوەبەری گشتی دەزگای چین بۆ بۆشایی ئاسمان، وەک یەکەم پیاوی چینی لە بۆشای ئاسماندا وتویەتی کە ناردنی کەسێک بۆ مانگ کاتێکی زۆری ناوێت.

راپۆرتەکە زانیاری زیاتری نەداوە، بەڵام گەشتێکی لەم شێوەیە لەوانەیە چەندین ساڵی تر بخایەنێت، حکومەت پارساڵ بەشێوەیەکی رەسمی رایگەیاند کە چین دەیەوێت ئاسمانەوانەکان بنێرێتە سەر مانگ، میدیاکانیش رایانگەیاند ئەمە یەکەم چەسپاندنە بۆ پرۆگرامی گەڕان لەسەر مانگ لەلایەن مرۆڤەوە.
سەرۆکی چین خی جینپینگ داوای لە وڵاتەکەی کرد ببنە بەهێزترینەکانی بۆشایی ئاسمان.

شارەزایانی چین جەخت لەوە دەکەنەوە ئەم پرۆگرامە بۆ مەبەستی ئاشتیە، بەڵام وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەو زیادبوونەی توانای چین لە بۆشایی ئاسمان دیاریکردووە، بەوە ناودەبات ئەوان بەدواداچوون بۆ چالاکیەکانیان دەکەن بۆ رێگریی کردن لە بەکارهێنانی شتە بەنرخەکانی بۆشایی ئاسمان لەکاتی قەیرانەکاندا لەلایەن دوژمنانەوە. 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باشترين رێ بۆ پاقژكرنا كوشنێ ترۆمبێلێ

Lalish Duhok

رۆتینا د ناڤ ژیانا ھەڤژینیێ دا بشکێنە

Lalish Duhok

ئەگەر ترومبێلا ته‌ كه‌فته‌ دبن ئاڤێ دا چى بكه‌ى باشه‌؟

Lalish Duhok