ئه‌مريكا ده‌هان په‌نابه‌رێن كلدان ره‌وانه‌ى عێراقێ دكت
K24 – هه‌ولێر:
له شارى ديترويتى ئه‌مريكا، هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌يان هاووڵاتى كلدانى عێراقييان ده‌ستگيركرد.
ئه‌و هاووڵاتيانه سه‌ر به تائيفه‌ى كلدانين و وه‌ك په‌نابه‌ر روويان له ئه‌مريكا كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و هاووڵاتيانه پێشينه‌يان هه‌يه و گرفتى ياساييان درووستكردووه.
ئه‌مريكا بڕياريداوه ئه‌و هاووڵاتيانه ره‌وانه‌ى عێراق بكاته‌وه.
پۆليس رايگه‌ياندووه، 40 كه‌سيان ده‌ستگيركردووه.
ئه‌و ده‌ستگيركراوانه خراونه‌ته ناو بارهه‌ڵگره‌وه و ره‌وانه‌ى سه‌نته‌رى په‌نابه‌ران كراوون بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى عێراق بكرێنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و هاووڵاتييه كلدانانه‌يان كۆكردوونه‌ته‌وه و دواتر ده‌ستگيريان كردوون.
ژماره‌يه‌ك له‌و هاووڵاتيانه زياتر له 10 ساڵه له ئه‌مريكا ده‌ژين.
چالاكانى كلدان له ئه‌مريكا ده‌ڵێن: ناردنه‌وه‌ى كلدانه‌كان بۆ عێراق وه‌ك ده‌ركردنى بڕيارى له‌سێداره‌دانيان وايه.
ئه‌وان ده‌ڵێن: ژيانى كلدانه‌كان له عێراقدا رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگى زۆر بووه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
