شبكة لالش الاعلامية

رۆژانە دوو خۆلەکێن غاردانێ هه‌ستيێ خانمان بهێز دکت

رۆژانە دوو خۆلەکێن غاردانێ هه‌ستيێ خانمان بهێز دکت

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی دەڵێ رۆژانە راکردن بۆ ماوەی یەک بۆ دوو خولەک تەندروستی ئێسکی خانمان باشدەکات.

توێژەرەکان لە زانکۆی ئیکستەری بەریتانییەوە بوون و ئەنجامی توێژینەوەکەیان لە جۆرناڵی زانستی (International Journal of Epidemiology) بڵاوکردووەتەوە.

بۆ گەیشتن بە ئەنجامی توێژینەوەکە، داتای تەندروستی 2500 خانم وەرگیرا. مۆنیتەرێکیش لە مەچەکیان بەسترا بۆ چاودێریکردنی راددەی چالاکییان، لە رێگەی شەپۆلی سەروو دەنگ (سۆنار)یشەوە چاودێری تەندروستی ئێسکەکانیان کرا.

توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت ئەو خانمانەی رۆژانە تەنیا یەک بۆ دوو خولەک رادەکەن، چڕی ئێسکیان بە راددەی 4% بەهێزترە لەوانەی هیچ چالاکییەکی وەرزشی ناکەن.

هەمان توێژینەوە دەریخست ئەو خانمانەی رۆژانە یەک بۆ دوو خولەک وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی دەکەن، ئێسکیان بە رادەی 6% پتەوترە لەوانەی چالاکی وەرزشی ناکەن.

د.ڤیکتۆریا ستایلز، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە، دەڵێ “بۆمان دەرکەوت وەرزشی چڕ و کورتخایەن پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە بە پتەویی ئێسکەکانەوە”.

جەختیشی کردەوە کە چڕیی ئێسک پەیوەندییەکی بەهێزی بە تەندروستی گشتیی جەستەوە هەیە، بەوەی ئەگەری شکانی ئێسکەکان و لێکەوتە نەرێنییەکانی کەمدەکاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

7 پێنگاڤ سه‌ر بكه‌ڤى ل ئه‌زموونێن داويا سالێ 

Lalish Duhok

کرێمێن زارۆكان بۆ پێستێ دانعه‌مران گونجاى ترن

Lalish Duhok

ژ شاهجوانا هندستانێ بۆ شاهجوانا گەردونى

Lalish Duhok