پیسبوونا هەواى 60 هەزار کەسێن دی دێ کوژت ل سالا 2030ێ دا
رووداو-هەولێر 
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەدات پیسبوونی هەوا دەبێتە هۆی مردنی زیاتر لە داهاتوودا، بەجۆرێک لە ساڵی 2030 پێشبینیدەکرێت 60 هەزار کەسی دیکە گیان لەدەستبدەن و لە ساڵی 2100 ژمارەکە 260 هەزار کەسی دیکە زیاتربکات، ئەمەش لە ئەنجامی کەمبوونەوەی باران و زیادبوونی هەوای خۆڵاوی و سووتانی دارستانەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەوی.
تویژینەوەکە لە زانکۆی نۆرس کارۆلاینای ئەمریکاوە ئەنجامدراوە و دەڵێت ئەو ناوچانەی وشکن و بارانی کەمیان لێدەبارێت زیاتر لە ژێر مەترسی پیسبوونی هەوان لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی زەوی.
پرۆفیسۆر جەیسۆن وێست سەرۆکی تیمی توێژەرەکان بە گۆڤاری نەیچەر کلایمەیتی راگەیاند ” تیمی توێژەرەکان ئەنجامی 8 نموونەی پێشبینیکراوی دەربارەی پیسبوونی هەوا بۆ ساڵانی 2030 و 2100 وەرگرتووە و 5 لەو نموونانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ژمارەی مردن بە پیسبوونی هەوا روو لە زیادبوونە.
پیسبوونی هەوا گرفتێکی جیهانییە و ساڵانە لە سەرانسەری جیهاندا چەندین کۆنفرانس سازدەکرێن دەربارەی رێوشوێنەکان بۆ ریگریکردنی لە پیسبوونی زیاتری هەوا و کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی مردن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
