شبكة لالش الاعلامية

گه‌له‌ك خوارنا شەکرێ هۆکاره‌كێ تووشبوونێ ب شێرپەنجەیە

گه‌له‌ك خوارنا شەکرێ هۆکاره‌كێ تووشبوونێ ب شێرپەنجەیە

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێ زیادەڕویکردن لە خواردنی شەکر رێگە خۆشدەکات بۆ تووشبوون بە چەند جۆرێک لە شێرپەنجە.

توێژەرەکان لە زانکۆی تەکساسی ئەمریکاوە بوون و دەڵێن بۆیان دەرکەوتووە هەبوونی راددەیەکی زۆری شەکر و لێکەوتەکانی لە جەستەدا، هەندێکجار هانی گەشەکردنی خانەگەلی شێرپەنجەیی دەدات لە شانەکانی لەشی مرۆڤدا.

بە گوتەی ئەو توێژەرە ئەمریکاییانە، هەبوونی ئاستێکی زۆر لە گلوکۆز لە جەستەدا، پەیوەندی هەیە بە تووشبوون بە چەند جۆرێک لە شێرپەنجە، لەوانە؛ شێرپەنجەی سییەکان، مێشک، سوورێنچک، ملی منداڵدان و هەندێک جۆری شێرپەنجەی پێست.

لەبارەی شێرپەنجەی پێستەوە پێشووتر سەرنج زۆرتر لەسەر زۆر بەرکەوتنی شەپۆلی سەروو وەنەوشەیی نێو شەبەنگی تیشکی هەتاو و ئەو گڵۆپانە بوو کە بۆ گەنمڕەنگکردنی پێست بەکاردێن، بەڵام توێژینەوە نوێیەکە دەڵێ بەرزیی ئاستی شەکر لە جەستەدا هەمووان رووبەڕوو دەکات لەگەڵ مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست، تەنانەت ئەگەر راددەیەکی بەرزی ئەو شەپۆلە زیانبەخشەشیان بەرنەکەوێ.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كورته‌ فلمه‌كێ كوردی خه‌لاتێ باشترین فلم ل رۆمانیا بده‌ستڤه‌ئینا

Lalish Duhok

ل سنورێ ئامێدیێ شكه‌فته‌ك هه‌یه تنێ ل چلێ هاڤینێ جه‌مه‌دی دروست دكه‌ت

Lalish Duhok

بۆ ئێكه‌مین جار جوانترین په‌لاتينكا جیهانێ ده‌ركه‌فت

Lalish Duhok