شبكة لالش الاعلامية

ب تەمەنترین زه‌لامێ جیهانێ وه‌غه‌ركر 

ب تەمەنترین زه‌لامێ جیهانێ وه‌غه‌ركر  رووداو- هەولێر

بەتەمەنترین پیاوی جیهان، کە تاکە کەسی خێزانەکەیەتی لە رووداوەکانی هۆلۆکۆست رزگاری بووە، لە تەمەنی 113 ساڵیدا، رۆژی هەینی و پێش هەفتەیەک لەوەی ببێتە 114 ساڵ، کۆچی دواییکرد.

یسرائیل کریستال کە لە شاری حەیفای ئیسرائیل دەژیا، ساڵی رابردوو بووە مانشێتی رۆژنامەکانی جیهان دوای ئەوەی بڕیاریدا ئاهەنگی جەژی لەدایکبوونی رێکبخات، پاش نزیکەی 100 ساڵ.

کریستال ساڵی 1903 لە شارۆچکەی زارناو لەدایکبووە، کە دەکەوێتە باشووری شاری وارسۆی پایتەختی پۆلەندا، بە دووری 146 کیلۆمەتر.

کریستال لە میانی جەنگی جیهانیی یەکەمدا لە خێزانەکەی جیابووەتەوە و چووەتە شاری وودج لەوێ شیرنەمەنی دروستکرووە کە پیشەی خێزانەکەی بووە، باوکیشی پیاوێکی ئایینی بووە، پاش ئەوەی ئەڵمانیای نازی پۆلەندای داگیرکرد لە ساڵی 1939، کریستال و خێزانەکەی گواسترانەوە بۆ گیتۆ لە وودج، لەوێ هەردوو منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا، خۆی و هاوژینەکەیشی، چایا فایگا فروکت، دوای پاکتاوکردنی گیتۆ، نێردرانە سەربازگەی ئۆشفیتز لە ساڵی 1944، لەو سەربازگەیەدا هاوژینەکەی کوژرا، بەڵام خۆی بەناچاری کاری پێدەکرا و لە ئەنجامدا رزگاریبوو.

کاتێک هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئایاری 1945 دۆزییانەوە، کێشی37 کیلۆ بوو، ئەویش شیرنەمەنی بۆ سەربازەکانی سۆڤییەت دروستکرد و سوپاسیانی کرد.

ساڵی 1950 کریستال لەگەڵ هاوژین و دوو منداڵە نوێیەکەی بۆ ئیسرائیل کۆچیانکرد، لەوێش لە دروستکردنی شیرنەمەنی بەردەوامبوو تا خانەنشین کرا.

بەڕێوەبەرانی پەرتووکی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان لە ئازاری 2016 بە فەرمی کریستالیان وەک بەتەمەنترین پیاوی جیهان ناساند. کاتێکیش کریستال بڕوانامەکەی گینسی وەرگرت، رایگەیاند کە نازانێت نهێنی تەمەندرێژی چییە و گوتی: “پیاوانێک هەبوون کە لە من زیرەکتر و وریاتربوون بۆ خۆپارێزی، شێوە و جەستەشیان لە من باشتر بوون، بەڵام زۆر نەژیان”.

شولا کۆپرستوک کە کچی یسرائیل کریستالە، بە رۆژنامەکانی ئیسرائیلی راگەیاندووە رۆژی پێنجشەممە تەندروستی باوکی تێکچووە و رۆژی هەینی گیانی لەدەستداوە.

شولا کۆپرستوک دەڵێت: “باوکێکی مەزنم هەبوو، سەرەڕای هەموو ئەوەی لەو سەردەمەدا روویدا و هەموو خێزانەکەی لە هۆلۆکۆست لەدەستدا، بەڵام باوکم گەشبین بوو و بەردەوام لە هەموو شتێکدا جگە لە رووناکی و چاکە هیچی دیکەی نەدەبینی”.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

10 راستیێن گرنگ لدۆر شەکرێ

Lalish Duhok

وێنێ ماسیا گرنژی ب به‌رفره‌هی ل تۆرێن كۆمه‌لاتی به‌لاڤ دبیت

Lalish Duhok

ده‌وله‌مه‌ندترین كه‌سە ل ئورۆپا

Lalish Duhok