شبكة لالش الاعلامية

20 ترومبێلێن کارەبایی ل هەرێما کوردستانێ هەنه‌

20 ترومبێلێن کارەبایی ل هەرێما کوردستانێ هەنه‌

رووداو دیجیتاڵ

لە هەرێمی کوردستان تائێستا 20 ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەن، خاوەنی یەکێک لەو ئۆتۆمبێلە کارەباییە دەڵێت، لەڕووی کوالێتی و خێراییەوە هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی دیکە. هیچ بڕیارێکیش بۆ بەخشینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی هاوردە نییە.

ئەمە لەکاتێكدایە لە جیهاندا بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە گەشەسەندندایە و زیاتر لە 40 کۆمپانیا لە جیهاندا ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە بەرهەمدەهێنن. ئۆتۆمبێلی کارەبایی 40٪ بۆ 80٪ کەمتر CO2 دەردەدات. ئەگەر 1٪ـی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستان کارەبایی بن، 100 هەزار تۆن کاربۆن کەمتر دەبێتەوە.

جەمال هەورامی، خاوەنی ئۆتۆمبێلێكی کارەباییە و دەڵێت، “ئەم ئۆتۆمبێلە تەواو کارەباییە، دوو شوێنی هەیە، ئەی سی و دی سی. ئێمە ئەی سی بەکار دەهێنین کە بە کارەبای ماڵەوە کار دەکات. شەو تا بەیانی لە شەحنی دادەنێم. بۆ 500 تا 600 کیلۆمەتر دەتوانی پێی بڕۆین. هیچ جیاوازی لەگەڵ ئۆتۆمبێلی دیکە نییە چ لە بابەتی کوالێتی و چ لە بابەتی خێرایی”.

بەهۆی کەمبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە هەرێمی کوردستان، هێشتا لە وەرگرتنی باجی گومرکی و پێدانی ژمارە وەک ئۆتۆمبێلەکانی دیکە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

هێمن عەلی، بەڕێوەبەری ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ژمارەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تائێستا لە هەرێمی کوردستان کەمترە لە 20 دانە هەر بۆیە تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی بەخشینەوە نییە کە ئەگەر ئەو بڕیارە بێت ئێمە جێبەجێی دەکەین”.

بەپێچەوانەی ئۆتۆمبێلی هایبرێد کە بەشێک لە وزەی لە بەنزین وەردەگرێت و بەشێکیش لە باترییەکی کە بە وزەی ئۆتۆمبێلەکە خۆی بارگاوی دەکاتەوە، ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەموو وزەی لە باترییەکەوە وەردەگرێت. ئەو باترییە دەکرێت لە ماڵەوە یان لە وێستگە بارگاوی بکرێتەوە. تەمەنی باترییەکەیش 6 بۆ 10 ساڵە. هێشتا لە هەرێمی کوردستان هیچ وێستگەیەکی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی نییە. هەربۆیە بارگاویکردنەکە بە کارەبای ماڵان 8 بۆ 12 کاژێری پێویستە.

لە جیهاندا زیاتر 40 کۆمپانیا خەریکی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایین. چین، ئەمریکا، فەرەنسا و ئەڵمانیا پێشەنگی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شاه جوانا عێراقێ بۆ نەخۆشخانێ هاته‌ رەوانەكرن

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلين: زۆر روونشتن وەکو جگارەکێشانێ مەترسیدارە

Lalish Duhok

ستێره‌كا ناڤدار یا ئه‌مریكا ل كوردستانێ بوو بێی میدیا كوردی و جیهانی بزانیت

Lalish Duhok