شبكة لالش الاعلامية

پێکهاتێن ناڤ ترى بۆ ساخله‌ميا ددانان گرنگن

پێکهاتێن ناڤ ترى بۆ ساخله‌ميا ددانان گرنگن

رووداو-هەولێر

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی لە زانکۆی ئیلینۆی لە چیکاگۆ کە لە جۆرناڵی زانستی دینتاڵ ریسێرچ بڵاوبووەتەوە، دەڵێت پێکهاتەیەک لەنێو ترێدا هەیە کە ددان بەهێزدەکات و دەیپارێزێت لە کلۆربوون.

توێژەرەکان دەڵێن ئەم جۆرە ئەنجامانە یارمەتی کەسانێکی زۆر دەدەن بەپاراستنی ددانیان و دەرەنجام تەندروستی گشتیان، هەروەها پاراستنی ددان لە کلۆربوون واتە مانەوەی ددان لە دەمدا بۆ ماوەیەکی زۆرتر، بەگوتەی پزیشکەکان ئەم پێکهاتەیەی نێو ترێ کە جۆرێکە لە فلاڤۆنۆیدەکان جگە لە گرنگییەکەی بۆ ددان، سووڕی خوێن چالاکدەکات و یارمەتی رێکخستنی فرمانی دڵ دەدات.

پزیشکە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کرد ئەم پێکهاتەیەی نێو ترێ کار لەسەر بەهێزکردنی چینی عاجی ددان دەکات کە لە دوای مینای ددانەوەیە و تەمەنی پرکردنەوەکانی ددان دریژتر دەکات.

ئێستا چەندین جۆری پرکردنەوەی ددان لە جیهاندا هەن بەڵام باشترین جۆری پاراستنی ددان ئەوەیە کە نەهێڵدرێت ددانەکە کلۆرببێت تاوەکو پڕ نەکرێتەوە بۆیە پزیشکان جگە لە رینماییە پزیشکییەکانی تایبەت بە خاوێن راگرتنی ددان داوا دەکەن خواردنی ترێش گرنگی پبدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باشترین خوارن بۆ پاراستنا ساخلەمیا چاڤا

Lalish Duhok

زارۆكێن زیرەک تەمەن درێژ و ساخله‌مترن  

Lalish Duhok

گۆرانیی (شەڕی دونیا)ی ئاگرین دڵشاد خەڵاتی جۆن لینۆن 2022ی پێ بەخشرا

Lalish Duhok