شبكة لالش الاعلامية

دەولەمەندترین وه‌لاتێن جیهانێ

دەولەمەندترین وه‌لاتێن جیهانێ

خەندان- 

رێژەی دەوڵەمەند و هەژار و جیاوازی چینەکان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕێت و لە هەندێکیان داهاتی تاک بەجۆرێکە بە بژێوی وڵاتە هەژارەکان جیاوازییەکی زۆر گەورەمان پێدەڵێت، داهاتی رۆژانەی تاک زۆر زیاترە لە داهاتی مانگانەی تاک لە وڵاتە هەژارنشینەکاندا.

گۆڤاری گلۆبال فیناس ئەو ریزبەندییەی بڵاوکردووەتەوە، لەو ریزبەندییەی خوارەوەدا 10 لە دەوڵەمەندترین وڵاتەکانی جیهان دەخەینەڕوو.

*قەتەر: پێشەنگی وڵاتانی جیهانی گرتووەو داهاتی تاک بەکۆی گشتی زیاتر لە 146 دۆلارە، چونکە ئەو وڵاتە خاوەنی نەوت و گازێکی زۆرە.

*لۆکسەمبۆرگ: یەکێکە لەو وڵاتانەی ئاستی بژێوی تاک لەوپەڕی بەرزیدایەو بەکۆی گشتی داهاتی تاک رۆژانە 100 دۆلار تێدەپەڕێنێت، هۆکاری سەرەکیش بوونی زیاتر لە 200 بانک و سندوقی وەبەرهێنان و چەندین رێکخراوی یەکێتی ئەوروپایە لەو وڵاتەدا.

*ماکاو: گەورەترین ناوەندی داراییە لە جیهانداو ناسراوە بەبوونی زۆرترین گازینۆ و قومارخانە و یانەی شەوانە کە زیاترە لە %70 داهاتی حکومەت پەیدا دەکات.

*سەنگافورە: بەهۆی کەمی باج لەو وڵاتە زۆرترین پرۆژە وەبەرهێنەرە بیانییەکان لەو وڵاتە جێبەجێدەکرێت و داهاتی تاک 86 دۆلارەو پیشەسازییە ئەلیکترۆنییەکان لەو وڵاتە برەوی زۆری پێدەدرێت.

*برۆنای: داهاتی تاک لەو وڵاتە بەکۆی گشتی 77 دۆلارە، ساڵانە بەبڕی 10 ملیۆن تۆن نەوت بەرهەم دەهێنێت و 12 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی بەرهەم دەهێنێت.

*کوەیت: داهاتی تاک لەو وڵاتە بەکۆی گشتی 70 دۆلارە.

*ئیرلەندا: داهاتی تاک لەو وڵاتە بەکۆی گشتی رۆژانە 69 دۆلارە.

*نەرویژ: لە باکووری ئەوروپا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین نەوت و غاز بەرهەمدەهێنێت و داهاتی تاک لەو وڵاتە 69 دۆلارە.

*ئیمارات: داهاتی تاک لەو وڵاتە رۆژانە 67 دۆلارە.

*سان مارینۆ: پێنجەم بچووکترین وڵاتە لە جیهانداو 32 هەزار کەس ژمارەی دانیشتووانەکەیەتی، داهاتی تاک 64 دۆلارە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ ئێكه‌م جار ل جیهانێ دا ژاپۆن ڕۆبۆته‌ك دروستكر كو “پێستێ زیندى”ی ل سەرە

Lalish Duhok

دێ چاوا خۆ ژ نەخۆشیا باواسیرێ پارێزی؟

Lalish Duhok

مێژوويا مرۆڤێ كه‌ڤن چاوان دێ ئێته‌ دیاركرن؟‌

Lalish Duhok