شبكة لالش الاعلامية

ئامێرێ ئەلیکترۆنی جيێ دەرمانێن نهۆ دێ گرت

ئامێرێ ئەلیکترۆنی جيێ دەرمانێن نهۆ دێ گرت

رووداو-سلێمانی

توێژەرانی بەریتانی دەڵێن لە داهاتوو لەبری بەکارهێنانی دەرمانە جۆراوجۆرەکانی ئێستا، تەنیا ئامێری ئەلیکترۆنی لە جەستەی نەخۆشەکاندا دەچێندرێن.

توێژەران گەشبینن کە رێگا نوێیەکە توندیی بەشێک لە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە و ئاسانتر و کردەییتر ئازار و گرفتەکانی دیکەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە.

بە گوتەی توێژەرەکان بەشێک لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە جەستەدا چێندراون و توانیویانە کۆنترۆڵی چەندین نەخۆشیی درێژخایەن بکەن، لەوانە؛ خەمۆکی، گەشکە و هەوکردنە رۆماتیزمییەکان و ئێستا کار لەسەر چاندنی ئامێری ئەلیکترۆنییەکان دەکرێ لە جەستەی خانمانی دووگیان بۆ رێگریی لە خوێنبەربوونی منداڵبوون.

کیڤن ترایزری، سەرۆکی ئەنستیتۆی بەریتانی بۆ توێژینەوەی پزیشکی، پێشبینیدەکات لە داهاتوو ملیۆنان تووشبووی درێژخایەنەکان، لە بری خواردنی دەرمانی رۆژانە، ئامێرگەلی ئەلیکترۆنی لە جەستەیاندا هەڵبگرن بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

‌زانا: قه‌ڵه‌وی نه‌خۆشییه‌

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلينه‌ك مەترسیێن پیسبوونا هەواى ژبه‌ر سۆتنا دارستانان لسەر خانمێن دووگیان ئاشکه‌رادکت

Lalish Duhok

ماسكێ قالكێ پرتەقالێ بۆ دەڤ و چاڤى

Lalish Duhok