چیرۆكا دروستكرنا سەیرترین باژێرێ دنیايێ
وشه
شارۆچكەی نۆردلنجن لە ئەڵمانیا، بە سەیرترین شارۆچكەی دنیا دادەنرێت، بەو پێیەی لە شوێنكاری كەوتنەخوارەوەی نەیزەكێك دروست كراوە.
شارۆچكەی نۆردلنجنی ئەڵمانی، تەمەنی نزیكەی 1100 ساڵە، دەكەوێتە نێو چاڵێك كە بە كاریگەریی كەوتنەخوارەوەی نەیزەكێك دروست بووە، ئەو زانیارییەیش تا ساڵی 1960 پەنهان بووە.
ئەو شارۆچكەیە دەكەوێتە ناوچەی سوابیا بافاریا، رێژەی دانیشتووانەكەی نزیكەی 24 هەزار كەسە، لەو شارۆچكانەیە كە گرینگیی ئابووریی و مێژووییان هەیە، بەو پێیەی لە ساڵی 898ـی زایینیدا بنیات نراوە، سەرەتا وا زانراوە كە لە شوێنی گڕكانێكەوە دروست كراوە، بەڵام دوای سەردانی زانایانی ئەمەریكی لە ساڵی 1960 دەركەوت بەشێكی باڵاخانە و خانووەكان لە كوارتز (كە بەردێكی بلووری رەقی نیچمە بەنرخە) و ئەو ماددانە دروست كراون كە لە نەیزەكدا هەن، یان ناوچەكانی بەركەوتەی نەیزەك پێی كاریگەرن، ئەوەیش گرینگترین كارای یاریدەدەر بووە كە یارمەتیی داون بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی تۆپۆگرافیك ئەو شارۆچكە ناوازەیە، كە زانراوە بە كاریگەری نەیزەك ئەو ناوچەیە وەها چاڵ بووە.
سەرچاوە/ ئەلمورسەل
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
