نرخێ ئێك تكێتا مۆندیالا 2018 دگه‌هته 1110 دۆلارێن ئه‌مریكی
باسنيوز:
یه‌كێـتى تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تى (فیفا)، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/ 9/ 2017 ڕای گه‌یاند، تكتى یارییه‌كانى مۆندیالى ڕووسیا بۆ ساڵى 2018، له ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتووه‌وه ده‌ست به‌فرۆشتنى ده‌كرێت. رِوونكراوةتةوة، بۆ میوان هه‌ر تكتێك له 105 دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات و بۆ هاوولاتیانى ڕووسیاش له 22 دۆلار بۆ سه‌ره‌وه.
فیفا ڕوونیكردووه‌ته‌وه، قۆناغى یكهمى فرۆشتنى تكتى چوونه ژووره‌وه بۆ بینینی یارییه‌كان له یاریگادا، تا مانگى تشرینی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت، جه‌ماوه‌ر ده‌توانن داواى تكتی هه‌ڵبژارده‌ى تایبه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام قۆناغى دواتر له مانگى تشرینی دووه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كات و چانس بۆ ئه‌وانه‌یه زووتر تكته‌كه ده‌كڕن.
قۆناغى دواى ئه‌وه‌ش له كانوونى یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى تیروپشكى گرووپه‌كان ده‌كرێت، چانسیش بۆ ئه‌وانه‌یه زووتر تكت ده‌كڕن، قۆناغی كۆتاییش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى مۆدنیال ده‌فرۆشرێت و تا كۆتایی مۆندیال به‌رده‌وام ده‌بێت.
نرخى تكتى هانده‌رى بیانى له 105 دۆلاره‌وه تا 1100 دۆلارى ئه‌مریكییه، به‌ڵام ڕووسه‌كان له 22 دۆلار تا 123 دۆلاره بۆ هه‌ر تكتێك.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
