شبكة لالش الاعلامية

ساخله‌ميا جیهانی داخوازا خزمەتكاريێن زێده‌تر دکت بۆ دانعه‌مران

ساخله‌ميا جیهانی داخوازا خزمەتكاريێن زێده‌تر دکت بۆ دانعه‌مران

رووداو-سلێمانی

لە رۆژی جیهانیی جیهانیی بەساڵاچوواندا (یەکی ئۆکتۆبەر) رێکخراوی تەندروستی جیهانیی داوادەکات بە رێگای نوێ و کارا خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ کەسانی بەساڵاچوو دابینبکرێن و رەچاوی باری تایبەتیی ئەوان بکرێ.

د. تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوە جیهانییەکە، دەڵێ “ساڵێ 2050 وای لێدێ پێنجیەکی خەڵکی لەوانە دەبن کە تەمانیان 60 ساڵ و زیاترە. ئامانجی ئێمە ئەوەیە دڵنیاببینەوە کەسانی بەتەمەن ئەو خزمەتە تەندروستییانەیان پێدەگات کە پێویستیانە، جا هەرکەسێک بن و لە هەر کوێیەک بژین”.

بەڵام د. جۆن بێرد، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی پەیوەست بە تەمەن لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، هۆشداری دەدات “سیستمە تەندروستییەکانی ئێستا لە جیهاندا ئامادەییان تێدا بەدی ناکرێ بۆ پێشوازی لە ژمارەی روو لە زیادی کەسانی بەتەمەن”.

لە راگەیێندراوی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کەسانی بەساڵاچوو، هەروەها هاتووە کە سرووشتی بەتەمەنەکان وەهایە ئەگەری زۆرترە تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان ببن و لە هەمان کاتیشدا چەند نەخۆشییەکیان هەبێ، ئەوەش پیویستی بە چاودێرییەکی وردتر و کاراترە. ئەوەلەکاتێکدایە سیستمە تەندروستییەکان زیاتر سەرنجیانلەسەر چارەسەرە خێرا و کورتخایەنەکانە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چارەسەريه‌كا نوو بۆ جەلتا مێشكى دئێته‌ ديتن

Lalish Duhok

بۆچی یابانی د عەمر درێژن؟

Lalish Duhok

ڤان مفایێن سەیر یێن گیزێ بزانە

Lalish Duhok