زیانێن ته‌سێ بۆ تمبێلێ
وشه:
زۆربه‌ی كات تاسه‌ی ھاتوچۆ بۆ سه‌لامه‌تیی خه‌ڵك و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوی ھاتوچۆ داده‌نرێن، به‌ڵام زۆربه‌ی تاسه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خراپ دانراون و دیزاینه‌كه‌یان نازانستییه و زیان به ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش ماڵپه‌ڕی “thenewswheel” له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی خراپیی تاسه كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی نازانستییانه دروست بكرێت، چونكه زیان به ئۆتۆمبێل ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها باوترین زیانی تاسه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
تاسه‌كانی سه‌رشه‌قام و شه‌قامه گشتییه‌كان ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و باش دروست نه‌كرێت، ده‌بێته ھۆی شكانی ته‌گه‌ره‌كانی ئۆتۆمبێل، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئه‌و جۆره تاسانه ببنه هۆی شكانی ده‌بڵه‌كان و ته‌قینیان یان ته‌مه‌نیان كه‌م ده‌كاته‌وه و زووتر له كار ده‌كه‌ون.
شكانی ئه‌و به‌شانه‌ی كه له ته‌گه‌ری ئۆتۆمۆبێلدا جێگیر كراون و به‌ستراون، چونكه ئه‌گه‌ر له تاسه‌یه‌كت دا و تاسه‌كه خراپ دروست كرابوو، ئه‌وا به‌شه‌كانی ته‌گه‌ره‌كه شل ده‌بنه‌وه و ده‌بێته هۆی قرتانی له ته‌گه‌ره‌كه، هه‌روه‌ها كێشه له بۆڵت و گراین شه‌فتدا دروست ده‌كات.
ئه‌گه‌ر به خێرایی له تاسه بده‌ی ده‌بێته هۆی كێشه له ئه‌گزۆزدا و ئه‌و گرێیه‌ی به ئه‌گزۆزه‌وه به‌ستراوه شل ده‌بێته‌وه و لێ ده‌بێته‌وه و تێك ده‌چێت، هه‌روه‌ها له هه‌مووی گرنگتر كێشه له پاوه‌ری سوكانه‌كه‌دا دروست ده‌كات و هاوسه‌نگی سووكانه‌كه تێك ده‌دات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
