هەفت سالە نینۆكێن خۆ نهبرينه
ZNA- ھەولێر
کەسانێکی زۆر ھەن دەیانەوێت بەھەر شێوەیەک بێت بەناوبانگ بن و ناویان بچێتە نێو پەرتوکی گێنس بۆ ژمارە پێوانەییەکان , جا ئەو رێگەیە تەندروست بێت یاخود نا .
رۆزا مارگریتا مارۆلاند ئافرەتێکی کۆلۆمبییە دەیەوێت لەرێگەی درێژکردنی نینۆکەکانی ناوی بچێتە نێو پەرتوکی گێنس بۆ ژمارە پێوانەییەکان .
رۆزا ماوەی حەفت ساڵە نینۆکەکانی خۆی نەکردوە و بەم شێوەیەش ناوی چوویتە نێو ژمارە پێوانەیەکانی وڵاتی کۆلۆمبیا وەک خاوەن درێژترین نینۆک لە وڵاتەکەی خۆی , بەڵام رۆزا دەیەوێت بەناوبانگتر بێت .
رۆزا دەڵێت : ھێشتنەوەی نینۆکەکانم بەم شێوەیە زۆر قورسە بەڵام کوڕەکەم و ھاوسەرەکەم یارمەتیم دەدەن بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نینۆکەکانم بکەن .
رۆزا ئاماژە بەوە دەدات , ھەندێک لەکەسە نزیکەکانم زۆر سەرزەنشتم دەکەن لەسەر ئەم کارەم , بەڵام من دەمەوێت لەم رێگەیەوە ناوم بچێتە نێو پەرتوکی گێنس بۆ ژمارە پێوانەییەکان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
