شبكة لالش الاعلامية

ڤێ خێزانێ حاله‌ته‌كێ دەگمەن ھەیە

ڤێ خێزانێ حاله‌ته‌كێ دەگمەن ھەیە

ZNA – ھەولێر

زۆرن ئەو حاڵەتە دەگمەنانەی لەسەر زەوی ھەیە , بەلام خێزانی مارسیلی لەوانەیە لە ھەمووان دەگمەنتر بن، چونکە حاڵەتێکیان ھەیە کە بەملیۆنەھا کەس خۆزگەیان پێدەخوازێت وەک ئەوان بوونایە.

خێزانی مارسییلی کە لەشەش کەس پێکھاتووە حاڵەتێکی دەگمەنیان ھەیە ئەویش ئەوەیە بەھیچ شێوەیەک ھەست بە ئازار ناکەن و ھەندێک جار وابووە قاچیان شکاوە و ھەستیان پێنەکردوە .

دکتۆر جەیمس کۆکس مامۆستا لە زانکۆی لەندەن دەڵێت , یەکێک لە کچەکانی ئەم خانەوادەیە لە کاتی خلیسکانی سەر بەفر قاچی شکا بوو , بەڵام ھەستی پێنەکردبوو و دواتر ئۆتۆمبێلی بۆ ماڵەوە لێخوڕی بوو و بۆ بەیانیەکەی ئینجا پشکنینی بۆ قاچی کردوە و زانیوویەتی قاچی شکاوە .

جگە لەمەش ئەم خێزانە توانایان ھەیە بەرگەی پلەی گەرمی زۆر بگرن و رێژەیەکی زۆر بیبەری تیژ بخۆن بێ ئەوەی ھەست بە ھیچ شتێک بکەن .

لە ئێستادا پسپۆڕانی بواری پزیشکی لێکۆڵینەوە لە خانەکانی ئەم خێزانە دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن لەم رێگەیەوە دەرمانێک دروست بکەن کۆتایی بە ئازاری مرۆڤ بھێنێت .

یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پرخا خەوێ مەترسیدارە

Lalish Duhok

خوارنێن شه‌ڤان مرۆڤى زوو پير دكن

Lalish Duhok

به‌غدا خرابترین باژار بۆ ژیانێ هاتییه‌ ده‌ستنیشان كرن

Lalish Duhok