نهێنيا زێده‌بوونا سه‌رئێشێ ل وه‌رزێ به‌هارێ و چا‌وانیا خۆپاراستنێ
K24- هه‌ولێر:
كه‌سانێكی زۆر له وهزری به‌هاران هه‌ست به هیلاكی و خه‌واڵۆیی ده‌كه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی له‌و وه‌رزه‌دا بێزاربوونێكی زۆر و نه‌خۆشی به سیمای مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ی گۆڤاری “Lady Health”، پسپۆرانی بواری ته‌ندرووستی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له وهزری به‌هار هێزی گورزه رووناكییه‌كان زیاد ده‌بێت و، به‌رنامه خۆراكییهكانیش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، بۆیه له‌شی مرۆڤ پێویستی به وزه‌یه‌كی زیاتر و جۆرایه‌تی ره‌گه‌زه‌كانی خواردن هه‌یه، كه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش پێویستن.
ئه‌و گۆڤاره له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، پزیشكان له‌و باوه‌ڕه‌دان، “كه‌می له جۆرایه‌تی خۆراك ده‌بێته هۆی سستی چالاكی گشتی و زیندوویێتی له‌ش و لاوازبوونی ده‌زگای به‌رگری له‌ش، ئه‌مه‌ش چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندرووستی وه‌رزی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، هاوكات ده‌رفه‌تی زیاتر به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ده‌دات”.
هه‌ربۆیه پزیشكان پێشنیاز ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر دڵ و كۆئه‌ندامی سووڕان درووست نه‌بێت، پێویسته مرۆڤ خۆی له خوێیه‌كان و مادده تواوهكان بپارێزێت و، زۆر گرنگه په‌نا بۆ ئه‌و مادده خۆراكیانه ببرێت، كه به ڤیتامین ” C ،B ،E وA” ده‌وڵه‌مه‌ندن، كه به بنچینه‌ی چالاكی له‌ش و سه‌قامگیری كۆئه‌ندامی ده‌مار و پاراستنی پێست داده‌نرێن.
هه‌وره‌ها بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش، پێویسته پارێزگاری ته‌ندرووستی كۆئه‌ندامی سووڕان بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی خواردنی رووه‌كی، میوه و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان.
پزیشكان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، “پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكێ له‌ناو له‌شی مرۆڤدا به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ نابێت، ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی ته‌واوی ئۆكسجین نه‌گاته دڵ و مێشك و سییه‌كان. بۆیه زۆر پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو مرۆڤ پیاسه له كه‌شێكی پاكدا بكات، چونكه هه‌وای پاك یارمه‌تی سییه‌كان ده‌دات بۆ رگاربوون له‌و مادده زیانبه‌خشانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی ژه‌هراویبوونی ژینگه‌ی شاره‌كان تووشی مرۆڤ ده‌بن”.
H.B
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
