شبكة لالش الاعلامية

بۆ خانمان بڤان رەفتاران زه‌لامێ خۆ دلخۆش بکە

بۆ خانمان بڤان رەفتاران زه‌لامێ خۆ دلخۆش بکە

‌سپى ميديا:

مانەوەی پەیوەندی هاوسەرگیری پێویستی بەقوربانی دانی هەردوولایەنە پێویستە لەسەرژنان وپیاوانیش کە هەوڵ بدەن یەکتری دڵخۆش بکەن بۆئەوەی هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو هەبێ لەنێووانیاندا . هەروەهاخانمان بە پلەی یەکەم دادەنرێن کە پێویستە هەوڵ بدەن مێردەکەیان دڵخۆشو ئاسوودە بکەن. ئەگەر دەتەوێت مێردەکەت دڵخۆش بکەی ئەوا ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە.

ـ ڕێزی خۆتی نیشان بدەو دڵنیابە لەوەی کەمێردەکەت بزانێت پلەی یەکەمە لات.

ـ هەوڵبدە ئەوشتانەی مێردەکەت خولیایەتی تۆش حەزی پێبکەی .

ـ شتی چاوەڕوان نەکروای بۆ ئەنجام بدە، واتە هەوڵبدە ڕۆژی لەدایکبون و هاوسەرگیری بۆ بکەی بە سوپرایز.

ـ هەمیشە وەک خۆتبە، واتە بەجۆرێک خۆشت بوێت کە لەهەموو شوێنک هەمان هەستت هەبێ بەرامبەری نەک کاتێک هاوڕێیەکت یاخود کەسێکی دیکە دەبینی بەجۆرێکی کە هەڵسوکەوت بکەی.

ـ ڕێگری لێمەکە: ئەگەرمێردەکەت ویستی بچێتە دەروە مەبە ڕێگر لێی لەبەر ئەوەی پیاوان هەمیشە بێزاردەبن بەوجۆرە هەڵسوکەوتانە.

ـ ئاگاداربە: ئەگەر هاتوومێردەکەت کەوتە حاڵەتێکی نەخواستراوەوە گاڵتەی پێمەکە بەڵکو هەوڵبدە پشتیوانی بی.

ـ متمانە: هەبوونی متمانە بەبناغەی هاوسەرگیری دادەنێت، هەمیشە هۆکاری ڕاستەقینەی پێ بڵێ بۆ ئەوەی متمانەت پێبکات.

ـ کاتێک ئەچێتە دەرەوە پەیوەندی پێوەبکە: کاتێک مێردەکەت دەچێتە دەروە پەیوەندی پێوە بکە خۆشەویستی خۆتی بۆ دەربڕە.

ـ هەوڵ مەدە بیگۆڕی: هەوڵ مەدە بیگۆڕی بۆ کەسایەتیەک کە خۆی حەزی پێی نیە لەبەر ئەوەی ڕەنگە ببێتە هۆکاری کێشە لەنێوانتان.

ـ پەیامی خۆشەویستی بۆ بنێرە بۆ ئەوەی واتێبگات کەتۆ هەمیشە بیرت لایەتی ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزبونی خۆشەویستی نێوانتان.

ـ ئاسودەی پێببخەشە لەماڵەوە و دڵنیاببەوە لەوەی ئەوشتانەی مێردەکەت پێی بێزارە ئەجامی نەدەی.

ـ خواردنی بۆئامادە بکە: کاتێک مێردەکەت لەکار دەگەڕێتەوە ڕەنگە برسی و ماندو بێت بۆیە هەوڵ بدە ئەوخواردنانەی بۆئامادەبکەی کە ئەو حەزی لێیەتی.

ـ پێی بڵێ زۆرم خۆشم دەوێی.

ـ چاوەڕێی شتی زۆری لێمەکە.

ـ ئەگەر شتێک بەرەو خراپ بوون چو لەنێوانتاندا هەوڵ بدە بەگفتوگۆ چارەسەری بکەن.

سەرچاوە: Paridlife

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌لاتيه‌ك ماوێ سێ سالايه‌ روودانان تۆمار دكت

Lalish Duhok

هەفتيانە دوو جاران خوارنا چپسا مەترسيا مرنێ زێده‌ دکت

Lalish Duhok

رێيه‌كا نوو بۆ کێمکرنا ئارەزوويا خوارنێ دئێته‌ ديتن

Lalish Duhok