شبكة لالش الاعلامية

ئەگەر ده‌ست ژ خوارنا شەکرێ بهێلى ئەڤ تشته‌ دلەشى دا روودده‌ن 

ئەگەر ده‌ست ژ خوارنا شەکرێ بهێلى ئەڤ تشته‌ دلەشى دا روودده‌ن 

‌سپى ميديا:

لەڕاستیدا لەشی مرۆڤ پێویستی بەشەکری سرووشتی هەیە بۆبەدەستهێنانی ووزە هەروەها سوودیشی هەیە بۆجەستە. بەڵام خواردنی شەکری پوخت زیانی زۆر بەجەستەدەگەیەنێت .ڕەنگە ڕۆژانە زۆرێک لەم شەکرە پوختەش لەخواردنەکاندا بەکاربهێنرێت. ئەگەر بێتوو واز لەخواردنی شەکری پووخت بهێنرێت ئەوا ئەم شتانە بەسەر جەسەتدا دێت.

ـ دەبیتە خاوەن پێستێکی دروشاوەو تەندرووست: خواردنی شەکر دەبێتەهۆی نەهێشتنی ئیلاستین و کۆلاجین کەئەمەش هۆکارە بۆ لەناوبردنی پێست.

ـ ڕێژەیەکی باش ووزەت دەست دەکەوێت: ڕەنگە بیستبێتت خواردنی شیرنی و چوکلات دڵخۆشت دەکەن بەڵام لەڕاستیدا ئەم دڵخۆشیە کاتیە، دوای ماوەیەکی کەم توشی بێتاقەتی قەلەقیت دەکات بەمەش ووزەیەکی زۆر لەدەست دەدەیت.

ـ چالاکی جەستەیت زیاد دەبێت: شەکر دەبێتەهۆی هەوکردنی جەستە ئەم هەوکردنەش هۆکارە بەتوشبوون بەئازاری جەستەی و نەهێشتنی چالاکی جەستە.

ـ خێراخەولێکەووتن: نەخواردنی شەکر هۆکارە بۆ خەو لێکەوتن وهەست کردن بە حەسانەوە.

ـ کێشی لەشت ڕێک دەخات: شەکر کاربۆهیدرات و چەوری تێدایە کەدەبنە هۆی قەڵەوی.

ـ کەمتر توشی نەخۆشیە پەتاییەکان دەبیت: خواردنی شەکر دەبێتەهۆی هەوکردن ئەم هەوکردنەش هۆکارە بۆ لاوازی بەرگری لەش و توش بوون بەنەخۆشیە پەتاییەکان.

سەرچاوە: lybarate

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ساخله‌ميا جیهانی: دڤێت 2022 سالا ب داوى هاتنا كۆرۆنايێ بت 

Lalish Duhok

رێژا 23% یا وه‌لاتیێن ئیراقێ جگار كێشن و زورترین رێژه‌ ل دهوكێیه‌

Lalish Duhok

Lalish Duhok