شبكة لالش الاعلامية

گهۆرين د ده‌مژمێرێن پێدانا كارەبێ دا نائێنه‌ كرن

گهۆرين د ده‌مژمێرێن پێدانا كارەبێ دا نائێنه‌ كرن
باسنيوز:

بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەولێر رای دەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك بۆ كەمكردنەوەی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ نییە.

حوسێن محەمەد قادر، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەولێر بۆ (باسنیوز) رای دەگەیەنێت كاتژمێرەكانی هەبوونی كارەبا پەیوەندی بە دوو فاكتەری سەرەكییەوە هەیە كە ئەوانیش توانای بەرهەمهێنان و خواستە لەسەر كارەبا.

گوتیشی توانای بەرهەمهێنان چەند زۆرتربێت، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاتر دەبێت، خواستیش هەرچەندە زیاتر بێت، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەمتر دەبێتەوە.

بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەولێر، باس لەوەش دەكات كە تاكو ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ كەمكردنەوەی بڕی كارەبای نیشتیمانی بۆ مانگی حوزەیران بوونی نییە.

حوسێن محەمەد جەختیش دەكاتەوە كە ئەو گۆڕانكارییەی لە كەشوهەوای هەرێمی كوردستاندا دروست بووە، لەم وەرزەدا، یارمەتیدەر بۆ زیاتر پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیانی شاری هەولێر.

هاوکات لەبارەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە قایمقامییەتی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی مۆلیدەکان لە پارێزگای هەولێر بڕیاری دا، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی پچڕا، پێویستە مۆلیدە ئەهلییەکان کاربا بدەنە هاووڵاتییان”.

ئەوەشی خستە ڕوو: “ئەگەر هەر خاوەن مۆلیدەیەک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، ئەوا بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دراڤێ ھاندانێ دێ ئێته‌ دابەشكرن  

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی:ملیۆن ڤاكسینێن كۆرۆنايێ دابینكرينه‌

Lalish Duhok

هه‌رێما كوردستانێ ره‌تكر بۆ هاتنا هێزێ ل گه‌ل توركیا رێككه‌فتبیت

Lalish Duhok