زانیاریێن نوو دهربارەی روودانا ماجدی لاند تێنه بهلاڤكرن
باسنيوز:
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر رای دەگەیەنێت ھەر پێنج قوربانییەکەی ڕووداوەکەی شاری یاریی (ماجدی لاند) لەیەک بنەماڵەن و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە جگە لە دەستگیرکردنی سێ کەس بەڕێوەبەرانی کۆمپاینیا و پرۆژەکەش بانگھێشتی دادگا دەکرێن.
عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر بە کەناڵی (کوردستان 24)ی راگەیاند: “ڕووداوەکەی شاری یاریی (ماجدی لاند) بەھۆی بوونی کەمتەرخەمیی زۆری کارمەندانی کارپێکەری بەرزکەرەوە و چاودێری یارییەکەوە دروست بووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: “لەو سێ کەسەی دەستگیر کراوان، دوانیان کارمەندی خەڵکی تورکیان کە لە کۆمپانیاکە کار دەکەن و دەستگیرکراوەکەی دیکەش کە کارپێکەری یارییەکەیە، کوردە و خەڵکی شاری ھەولێرە”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر جەخت دەکاتەوە کە تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی 411 و بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کراون، “ھەر بەپێی یاسا بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە و پرۆژەکەش بانگھێشتی دادگا دەکرێن، چونکە سکاڵا لەسەر ڕووداوەکە تۆمار کراوە”.
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، کە لە زاری یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی قوربانییان دەستی کەوتووە، تەنیا پێنج کەس لەنێو یاریی “سکەتول مەوت”ەکەدا بوون، کە بەھۆیەوە دوو کچ و کوڕێک کە تەمەنیان 17 ساڵان و 19 ساڵان و 21 ساڵان بوون، گیانیان لەدەست داوە و دوو کچی دیکەش بریندار بوون، سەرجەم قوربانییەکانیش لەیەک بنەماڵەن.
دوایین زانیارییەکان باس لەوە دەکەن زانا زوبێر 19 ساڵ، سیما عەلی 22 ساڵ و شیفا ئەسعەد 18 ساڵ گیانیان لەدەست داوە، ئاڵا زوبێر و کانی زوبێر کە ھاوکات خوشکی زانای کۆچکردوون، بریندار بوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
