شبكة لالش الاعلامية

بلندترين کچ ل جیهانێ دا

بلندترين کچ ل جیهانێ دا
خەندان-

سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 12 ساڵە، کیژێکی بەریتانی نازناوی بەرزترین باڵای جیهانی پێدەدرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی “میرۆر”، کیژێکی بەریتانی بەناوی “سۆفی هۆلین” بە باڵا بەرزترین کچ لە جیهاندا لەناو کتێبی گینسدا ناوی تۆمارکراوە و ناوبانگی پەیداکردووە، بەهۆی ئەوەی تەمەنی 12 ساڵە، بەڵام باڵای 189سم، ئەمەش رێژەیەکی ئاسایی نییە.

بەپێی زانیارییە پزیشکیەکان، ئەم کیژە لە تەمەنی 8 مانگییەوە تووشی نەخۆشیەکی دەگمەنی بۆماوەیی بووە پێی دەوترێت “مارڤان”، کە دەبێتەهۆی گەشەکردنی دوو هێندە زیاتر لە باری ئاسایی خۆی، هەرچەندە لە تەمەنی شەش ساڵیدا پزیشکەکەکان هەوڵیانداوە چارەسەری بکەن و ئەم گەشەیە رابگرن، بەڵام نەیانتوانیووە.

سۆفی دەڵێت “لە قوتابخانە رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر دەبمەوە لەلایەن هاوڕێکانمەوە گاڵتەشم پێدەکەن، بەڵام شەرمەزارنیم و شانازی بەخۆمەوە دەکەم”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باشوورێ کوردستانێ.. نێزیکی 3000 تووشبوويێن تالاسیمیا هەنه‌

Lalish Duhok

کچا قەله‌وا میسری رووبرووى کۆتاییەکا سەخت دبت

Lalish Duhok

رێيه‌كا نوو بۆ کێمکرنا ئارەزوويا خوارنێ دئێته‌ ديتن

Lalish Duhok