شبكة لالش الاعلامية

250 ملیۆن کەس مادێن بێهۆشكه‌ر بکاردئينن

250 ملیۆن کەس مادێن بێهۆشكه‌ر بکاردئينن

رووداو-سلێمانی
راپۆرتێکی نێودەوڵەتی دەڵێ داتاکانی ساڵی 2015 دەریانخستووە ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان 250 ملیۆن کەس ماددە هۆشبەرەکان بەکاردەهێنن.

راپۆرتەکە، کە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە تاوان و ماددە هۆشبەرەکان ئامادەیکردووە، دەڵێ لە هەمان ماوەدا نزیکەی 29.5 ملیۆن کەس تووشی گرفتی دەرونی و هزری هاتوون بەهۆی ئەو ماددانەوە.

لە راپۆرتە نێودەوڵەتییەکەدا هەروەها هاتووە کە ماددەی ئەفیون (ئۆپیەیت) لە هەموو هۆشبەرەکان مەترسی زۆرتری ناوەتەوە، بەجۆرێک؛ لەکۆی هەموو لێکەوتە تەندروستییە نەخوازراوەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان 70% یان بەهۆی ماددەی ئەفیون روودەدەن.

هەروەک ئاماژە بەوە کراوە لەنێوان ساڵانی 2012-2015 دا و لەسەر ئاستی جیهان جۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە 260 ەوە زیادیان کردووە بۆ 483 جۆر.

راپۆرتی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە تاوان و ماددە هۆشبەرەکان دەڵێ ساڵی 2016 بەروارد بە ساڵی 2015، لەسەر ئاستی جیهان بەرهەمهێنانی ئەفیون بە راددەی 33% زیادیکردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لێكۆلينه‌ك: ڤه‌خوارنا قه‌هوه‌يێ مرۆڤى ژ نه‌خۆشيێن دلى دپارێزيت

Lalish Duhok

گه‌له‌ك هه‌ڤژین پشتی هه‌ڤژینیێ‌ ژ ئێك بێزار دبن

Lalish Duhok

ئیرانێ یارییا پۆکیمۆن گۆ قەدەغە ‌کر

Lalish Duhok