شبكة لالش الاعلامية

ناسا: دەریايا دووکان وه‌ك شێوێ دارا کریسمس دەردكه‌ڤت

ناسا: دەریايا دووکان وه‌ك شێوێ دارا کریسمس دەردكه‌ڤت

رووداو – هەولێر

کاتێک لە ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکەیت بە چەندین شێوەی جیاواز دەردەکەوێت، بەڵام دیمەنی دەریاچەی دووکان جیاوازتر لە هەموویانە و لەشێوەی داری سنەوبەر دا دەردەکەوێت. ناساش وێنەیەکی دەریاچەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “دەریاچەکە لەشێوەی داری کریسمسە”.

وێنەکەی ناسا لە کانوونی یەکەمی 2018 لەلایەن ئەلێکس گێرست ـی فەلەکناس گیراوە کە بەسەر دوو بەشدا دابەشبووە و زیاتر لە داری سنەوبەر دەکات کە شێوەی داری کریسمسە.

ناسا ئەوەشی نووسیوە، دەریاچەی دووکان گەورەترین دەریاچەیە لە هەرێمی کوردستان و 97 کیلۆمەتر چوارگۆشەی داپۆشیوە و یەکێکە لە جوانترین شوێنەگەشتیارییەکانی ئەو هەرێمە.

ئەمە یەکەمجار نییە شوێنەکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە جێگەی سەرنجی ئەو ئاژانسە ئاسمانییە. پێشتر ناسا هەر لە فەیسبووک لەسەر قەڵای هەولێریش پارچە نووسینێکی بڵاوکردبووەوە، بە “کۆنترین شوێنی نیشتەجێبوون لەسەر گۆی زەوی” ناوی بردبوو.

ناسا نووسیبووی “قەڵای هەولێر کۆنترین شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤە کە مێژووەکەی بۆ شەش هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە. بەرزی قەڵا 32 مەترە و خانووەکانی لە قوڕ دروستکراون و مرۆڤ لەنێویدا ژیاوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دونالد ترامپ كییه‌ و چاوان گه‌هه‌شته‌ كوشكا سپی؟

Lalish Duhok

جياوازيا دناڤبه‌را ئایفۆن 12 پرۆ ماكس و ئایفۆن 13 پرۆ ماكس

Lalish Duhok

ڤایرۆسێ ئەنفلۆنزا ل جەستەيێ كه‌سێن قەلەودا زێده‌تر دمينت 

Lalish Duhok