شبكة لالش الاعلامية

ئاژانسا دەرمانێن بریتانیا: ڤاکسینا ئەسترازێنیکا يا ب سلامەتە

ئاژانسا دەرمانێن بریتانیا: ڤاکسینا ئەسترازێنیکا يا ب سلامەتە

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی ئاژانسی دەرمانی بەریتانیا گیانلەدەستدانی حەوت بەکارهێنەری ڤاکسینی ئەسترازێنیکای راگەیاند، ئاژانسی چاودێریکردنی دەرمان و بەرهەمە پزیشکییەکانی بەریتانیا دەڵێت، ڤاکسینەکەی ئەسترازێنیکا سەلامەتە، ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند وڵاتێک گومانی لێدەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی مەیینی خوێن.

بە گوێرەی ئاژانسەکە، لە کۆی ئەو 18 ملیۆن و 100 هەزار کەسەی کە لە بەریتانیا ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، 30 کەسیان مەیینی خوێنیان بۆ دروستبووە و 7یان گیانیان لەدەستداوە.

سەرەڕای ئەوەش، ئاژانسی چاودێریکردنی دەرمان و بەرهەمە پزیشکییەکانی بەریتانیا رەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان وەرگرتنی ڤاکسینەکە و دروستبوونی مەیینی خوێندا هەبێت و دەشڵێت، سوودەکانی لە مەترسییەکانی زیاترن.

هێشتاش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ یەکلاکردنەوەی پەیوەندیی نێوان ڤاکسینەکە و دروستبوونی جەڵتە. بەشێک لە وڵاتان لە نێویشیاندا ئەڵمانیا بڕیاریانداوە کە ڤاکسینەکە تەنیا بۆ تەمەنێکی دیاریکراو بەکاربهێنن، لە کاتێکدا کە ئاژانسی دەرمانی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، ڤاکسینەکە دژی کۆرۆنا سەلامەت و کاریگەرە.

پێشتر لایەنە تەندروستییەکان هۆشدارییان دابوو لە بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینە و بەکارهێنانی لە زیاتر لە 10 وڵات هەڵپەسێردرا. گومانەکان لە نەمسا دەستیانپێکرد. دوو لەو کەسانەی کە ڤاکسینیە بەریتانییە سوێدییەکەیان وەرگرتبوو، تووشی کڵۆبوونی خوێن بوون، کە یەکێکیان گیانی لەدەستدا. ئەگەرچی هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت بەهۆی ڤاکسینەکەوە بووە، حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا بەکارهێنانی ڤاکسینەکە رابگرێت.

بەڵام رۆژی 18ی ئادار، ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا رایگەیاند، ڤاکسینی ئەسترازێنیکا سەلامەت و کاریگەرە. دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەی لیژنەیەکی سەر بە ئاژانسە ئەوروپییەکە لەسەر ڤاکسینی ئەسترازێنیکا، ئێمەر کووک، بەڕێوەبەری ئەو ئاژانسە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند “لیژنەکە بە ئەنجامێکی زانستیی روون گەیشتووە و دەڵێت، ئەمە ڤاکسینێکی سەلامەت و کاریگەرە”.

نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا 336 هەزار ژەمی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا گەیشتنە عێراق 43 هەزار ژەمیش لەوان پشکی هەرێمی کوردستان بوون.

پێشتر دکتۆر رەهێل فەریدوون، بریکاری وەزیری تەندروستی لەبارەی پشکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو: “لەو ڤاکسینەی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان، 15 هەزار و 800 ژەمە ڤاکسین بەشی پارێزگای هەولێرە و 16 هەزار و 500 ژەمە ڤاکسین بەشی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەیە 11 هەزار و 500 ژەمە ڤاکسین بەشی پارێزگای دهۆکە؛ دابەشکردنی ژەمە ڤاکسینەکان لە بەغدا دیاریکراوە و بە لیستێک ژمارەی دابەشکردنەکەیان بۆ پارێزگاکان بۆ ناردووین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نیشانێن سەر نینۆکان ئەگەرن بۆ نەخۆشيان

Lalish Duhok

رێیەکا نوو بۆ چارەسەرييا خەمۆکيێ

Lalish Duhok

نیشانێن تووشبوونێ ب ئۆمیكرۆن چنە؟

Lalish Duhok