شبكة لالش الاعلامية

مارسێلۆ هزر ل ده‌ست به‌ردانا ب ئێكجارى دكت 

مارسێلۆ هزر ل ده‌ست به‌ردانا ب ئێكجارى دكت 

رووداو دیجیتاڵ

مارسێلۆی ئەستێرەی بەرازیلی و پێشووی یانەی ریال مەدرید، نزیکە بەیەکجاری واز لە یارییکردن بهێنێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی هەواڵێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت ” مارسێلۆ نزیکە لەوەی بەیەکجاری واز لە یارییکردن بهێنێت، لەکاتێکدا چەند دەستەوارەیەکی لە قەتەر و ئەمریکاوە پێشکێشکراوە، بەڵام دەستەوارەکان بە دڵی یاریزانەکە نین و بیر لە وازهێنان یەکجاری دەکاتەوە و دەیەوێت گرنگی بە بوارەکەی بدات وەک خاوەن کارێک.”

پێشتر ناوی مارسێلۆ بە یانەی لازیۆی ئیتاڵی و ڤایادۆلیدی ئیسپانییەوە بەسترابووەوە، بەڵام لەگەڵ هیچ یەکێک لەو دوو یانەیە نەگەیشتە رێککەوتن و ئێستا یاریزانەکە نزیکترە لەوەی کاروانەکەی کۆتاییبهێنێت.

دوای کۆتاییهاتنی رکابەرییەکانی وەرزی رابردوو، مارسێلۆ رۆیشتنی لە یانەی ریال مەدرید راگەیاند، کە 15 ساڵ یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی یانەکە بوو و 25 نازناویشی لەگەڵ یانەکە بردەوە.

مارسێلۆ تەمەنی 34 ساڵە، سەرەتای یارییکردنی لە تیپی لاوانی یانەی فلومینێنسیی بەرازیلی بووە لە ساڵی 2002، پاشان لە 2005 بۆ تیپی یەکەمی ئەو یانەیە سەرخراوە و لە وەرزی یەکەمی یارییکردنیدا لە 30 یارییدا 6 گۆڵی کرد و ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی هەر زوو بەرپرسانی ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکەن.

بەرگریکارە بەرازیلییەکە لە 2007 تاوەکو 2022 لە ریزەکانی یانەی شاهانە 386 یاریی ئەنجامداوە و 26 گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە و لە تیپەکەدا بووە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی باڵی چەپی بەرگری لە مێژوودا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شەش پیشە کو هه‌تا ١٠ سالێن تر نامينن

Lalish Duhok

ئاڤێ زێده‌ ڤه‌خۆ تا كۆرۆنا ب دژوارى وه‌ نه‌گريت

Lalish Duhok

بڤان نیشانان بزانە تووشى ئۆمیکرۆن بوويه‌

Lalish Duhok