شبكة لالش الاعلامية

کچ و کورێن گونده‌كى ب پەنیرى دلێ وان خۆش ديت

کچ و کورێن گونده‌كى ب پەنیرى دلێ وان خۆش ديت
خەندان-
گوندێکی ئینگلتەرا ساڵانە کێبڕکێیەکی گەورە بۆ کچان و کوڕانیان رێکدەخەن بۆ بردنەوەی باشترین جۆری پەنیر کە ئەو گوندەی پێناسراوە، لە دوو تیم پێکدێن و خۆشییەکانیان بەرجەستە دەکەن.

ئەو گوندە ناوی ستیلتۆنە دوو تیم رێکدەخەن لەنێوان کچان و کوڕاندا کە لە بەرزاییەکانی ئەو گوندەوە هەموویان دوای پارچە پەنیرێک دەکەون و هەرکەسێک بتوانێت بیگرێتەوە دەبێتە خاوەنی باشترین جۆری پەنیر و وەک خەڵاتێک تەماشا دەکرێت.

ئەو دوو تیمە بەشێوەی “سەرمەقولات” لە بەرزاییەکانەوە خۆیان هەڵدەدەنە خوارەوە هەوڵی زوو گەیشتن بەو پەنیرە دەدەن.

لەبەرئەوەی پارچە پەنیر پێکهاتەیەکی ناسکەو بەزوویی دەژاکێت، پارچە تەختەیەک لەشێوەی پەنیر دروست دەکەن، بەڵام ئەو کەسەی زوو دەستی پێیبگات لە کۆتاییدا باشترین پەنیری ئینگلیزیی وەردەگرێت.

کچێک بە ناوی جو کە لەتیمی ئانای خانمانە دەڵێت “من ئەو خەڵاتەم بەدەستهێناوەو زۆر دڵخۆشم کە هەستدەکەم بوومەتە پاڵەوانی جیهان”.

مێژووی ئەو یارییە دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی 20 و کاتێک فرۆشیارێکی ئەو گوندە بیرۆکەی ئەو یارییە دەخاتەڕوو، هەربۆیە تائێستا ساڵانە خەڵکی ئەو گوندە گرنگی پێدەدەن و لەکاتی خۆیدا یادی دەکەنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژنه‌كا ژاپۆنى د ته‌مه‌نێ 117 ساليێ دا داخوازا چ دكت؟

Lalish Duhok

ئه‌لمانی نزانت خوارنگه‌ها وى دێ دائێخن

Lalish Duhok

ئێكه‌مين  كورته‌نامه‌يا مۆبایلێ ل مێژوويێ دا ب (120) هه‌زار دۆلاران هاته‌ فرۆتن

Lalish Duhok