شبكة لالش الاعلامية

په‌كه‌كێ شه‌ر ل دژی هه‌رێما كوردستانێ راگه‌هاند

په‌كه‌كێ شه‌ر ل دژی هه‌رێما كوردستانێ راگه‌هاند 
K24 – هه‌ولێر:

به‌رپرسێكی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) هێرشێكی توند ده‌كاته‌ سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و راشیده‌گه‌یه‌نێت له‌مه‌ودوا ئه‌وان هیچ سنوورێك ناناسن و هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر پێگه‌كانی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانه‌كانی, كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌.

ره‌زا ئاڵتوون, ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌), له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوزی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌, رایگه‌یاند, له‌مه‌ودوا باشووری كوردستان به‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕی خۆیان ده‌زانن و په‌یوه‌ندی باشی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌نه‌ بیانوو بۆ هێرشكردن و ده‌ڵێت: ئیتر شه‌ڕێكی به‌رفراوان له‌ دژی توركیا راده‌گه‌یه‌نین كه‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی په‌كه‌كه‌, كه‌ به‌ لێدوانه‌ تونده‌كانی دژی پارتی ناسراوه‌ ده‌ڵێت: په‌كه‌كه‌ تا ئێستا نه‌یویستووه‌ شه‌ڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات, به‌ڵام ئێستا رێگه‌ی به‌رده‌ممان كراوه‌یه‌, چونكه‌ توركیا هیچ سنوورێك ناناسێت له‌ بۆردومانكردنی گه‌لی كورد, بۆیه‌ ئێمه‌ش هێرشده‌كه‌ینه‌ سه‌ر پێگه‌كانی توركیا له‌ باشووری كوردستان و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێته‌ مه‌یدانی شه‌ڕی ئێمه‌ و هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر پێگه‌ ئابوورییه‌كان (مه‌به‌ستی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ توركیا).

پارتی كرێكارانی كوردستان پێشتریش هێرشیكردبووه‌ سه‌ر بۆرییه‌ نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و زیانێكی چه‌ندین ملیۆن دۆلاری له‌ ئابووری هه‌رێمی كوردستان داوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی په‌كه‌كه‌, پێشتر له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سه‌فیری لوبنانی رایگه‌یاندبوو، ئه‌وان ئازادی به‌ گرنگتر له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌زانن. بڕوایان وایه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌وه‌ ده‌توانرێت هه‌مووان به‌ مافه‌ بنچینه‌ییه‌كانی خۆیان بگه‌ن. هه‌ربۆیه‌ له‌ بری سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ له‌ توركیا، كار بۆ دیموكراتیزه‌كردنی توركیا ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیش رایگه‌یاندبوو، په‌كه‌كه‌ وه‌فاداره‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی دیمه‌شق له‌ رابردوودا بۆ ئه‌وانی كردووه‌.

له‌ باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردیشه‌وه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه‌ كه‌ رۆژنامه‌ی سه‌فیر به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ و یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی پارته‌كه‌ی ناساندبوو, دژایه‌تی بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌ربڕی بوو و رایگه‌یاندبوو, دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی زیادبوونی كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هژمارەكا مەزن ژ ئێزدیێن رۆژئاڤا كوردستان بجهێلایە و چووینە ئەوروپا

Lalish Duhok

 قه‌ده‌غه‌یا نێچیرا ماسیان تا داوییا مه‌ها خزیرانێ دێ به‌رده‌وام بت

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی پەیامەک بۆ رایا گشتی یا عیراقێ و كوردستانێ بەلاڤ کر

Lalish Duhok