هه‌ڤپه‌يمانيا نێڤ ده‌وله‌تى:سێ تاخێن مووسلێ ماينه بێنه كۆنترۆلكرن
خه‌ندان-
وتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بەداعش، رایگه‌یاند، ھاوپەیمانان و سوپای عێراق بانگەوازی بۆ ھاوڵاتیانی مەدەنی کردووە کە گەڕەکە مێژووییەکانی مووسڵ جێبھێڵن.
ئەوەشی خستەڕوو” کە لەچوار لاوە گەمارۆی بەری راستی مووسڵ-یان داوەو تەنھا سێ گەڕەکی شاره‌كه ماوە لەدەست داعش ئازاد بکرێت و تائێستا ٨٠ بۆ١٥٠ ھەزار ھاووڵاتی مەدەنی گیریان خواردووە له ناوچه‌كانی شه‌ڕ”.
وتیشی، لەماوەی یەک ھەفتەی رابردوودا، ھاوپەیمانان ٢٩ھێرشی ئاسمانییان لەبەری رۆژئاوای مووسڵ ئەنجام داوە پێشبینی دەکەن کەمتر لە ھەزار چەکداری داعش مابێت له‌موسڵ.
عه‌بدولره‌حمان غه‌زعه‌لی، راوێژكاری راگه‌یاندنی پۆلیسی فیدراڵی 27ی ئایاری رابردوو، به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، تائێستا گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كۆن، زنجیلی، شیفا، صحه، ره‌ئس كور، باب سنجار، له ژێر ده‌ستی داعش-دا ماون له‌به‌شی راستی موسڵ.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و گه‌ڕه‌كانه غه‌زعه‌لی وتی، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو نییه له‌به‌رده‌ستیان.
به‌یانی 27ی ئایار، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی راگه‌یاند، كه له‌ژێر ده‌ستی داعش ماون له‌به‌ری ڕاستی موسڵ.
ئاماژه‌به‌وه‌كرابوو، هێزه‌كانی سوپا به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی شیفا و نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری پێشڕه‌وییان كردووه.
رۆژی 17ی تشرینی دووەمی 2016 هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و بەپشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەڕابەرایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ-یان دەستپێكرد.
دوای تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەدا، تەواوی خۆرهەڵاتی موسڵ لەچەكدارانی داعش پاككرایەوە.
19ی شوباتی ئەمساڵیش، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەبەشی راستی موسڵ بەدەستهێناوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
