شبكة لالش الاعلامية

فەیسبوک تایبەتمەندييه‌ك زێده‌کر

فەیسبوک تایبەتمەندييه‌ك زێده‌کر

خەندان- ماردین عوزێری

تۆڕی فەیسبوک تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ دروستکردن و دەستکاریکردنی ئەلبوم خستە بەردەست بەکارهێنەران، ئێستا ئەلبوم تەنها وێنە نییە، بەڵکو گشت جۆرە پۆستێکی بۆ زیاد دەکرێت.

لە نوێترین گۆڕانکرایدا، ئێستا ئەلبومەکانی فەیسبوک دەتوانیت ڤیدیۆ و پۆستی نوسراو و چێک ئین-یان لەگەڵ وێنەکاندا بۆ زیاد بکەیت و دەشتوانیت فەلۆوی ئەلبومی هاوڕێکانت بکەیت، واتە هەر کاتێک گۆڕانکارییان تێدا کرد ئاگاداربکرێیتەوە.

لەگەڵ ئەمانەشدا، دەتوانیت ئەلبومی هاوبەش لەگەڵ هاوڕێدا دروست بکەیت، واتە رێگە بەو هاوڕێیە بدەیت وێنە و ڤیدیۆ زیاد بکات و لە ئەلبومەکەتدا دەربکەوێت.

ئەم تایبەتمەندییانە ئەمڕۆ کەوتنە بەردەست بەشێکی بەکارهێنەرانی ئەندرۆید، بەم زوانە گشت بەکارهێنەران لێی سودمەند دەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمپانیا Adidas تەکنلۆژیایەکا نوو ب کار دئينت بۆ درێسێن خوه‌

Lalish Duhok

ئه‌پل پلانه‌كێ بۆ رێگريێ ل دزيا مۆبايلێن ئايفۆن ددانيت

Lalish Duhok

سامسۆنگ مۆدیله‌كا دەگمەن بەرھەم دئينت

Lalish Duhok