شبكة لالش الاعلامية

کەسه‌كێ بریتانی تاقەت نینە ٥٠ ملیۆن پاوەندا وەربگرت

کەسه‌كێ بریتانی تاقەت نینە ٥٠ ملیۆن پاوەندا وەربگرت

خەندان-

لۆتۆ یەكێکە لەو یارییانەی ساڵانە لە بەریتانیا چەندین کەس پێی دەبن بە ملیۆنێر و ژیانیان پێی دەگۆڕێت، ئەگەری بردنەوەی لۆتۆ زۆر نزمە بەڵام بردنەوەی دەتکاتە خاوەنی دەیان ملیۆن پاوەند.

لۆتۆی نەتەوەیی بەریتانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە یەکێک لۆتۆکەی بردووەتەوە و بووەتە خاوەن ٥٠ ملیۆن پاوەند، بەڵام ئەو کەسە هێشتا نەهاتووە پارەکەی وەربگرێت و نزیکەی هەفتەیەکە ژمارە براوەکان راگەیێندراون.

ئەو کەسە ئەگەری هەیە ئاگاداری بردنەوەکەی نەبێت، یان دەکرێت تیکتی لۆتۆکەی ون کردبێت کە ژمارە براوەکانی لەسەرە. بە هەر هۆکارێک بێت خەریکە هەلی بوون بە ملیۆنێر لەدەست خۆی دەدات.

ئەم رووداوە بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و بە شێوەی جۆراوجۆر دەنگی داوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مارەک چوو د ژوورا نووچەیێن کەنالەکی دا

Lalish Duhok

سه‌را بێهنا گۆرا هاته‌ گرتن

Lalish Duhok

هه‌ستيكه‌كێ مرۆڤێ هاته‌ ديتن و ژ مرۆڤێن نهۆ جێوازتره‌

Lalish Duhok